Accessibility links

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەخنە لە سەرۆک ترامپ دەگرێت


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەمریکا، سەرۆک ترامپ گوناهباردەکات بەوەی نکوڵی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و هەروەها لە مەترسییەکانیشی و دەشڵێت ئەو نکوڵی کردنە هۆکارە بۆ گیان لەدەستدانی زۆر کەس.

نانسی پیلۆسی، لە دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وتوویەتی "ئەو نکوڵی کردنەی ترامپ لە سەرەتادا کردوویەتی، نکوڵی کردنێکی کوشندە بووە."
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە لە وڵاتەکەدا زیاتر لە 2400 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

پیلۆسی، لەو دیمانەیەدا ئاگاهیدا بەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و ئاماژەشی بە کەمی ژمارەی ئامێرەکانی پشکنینی تەندروستی کردووە بۆ دیارکردنی ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ئەمەش وەها دەکات، وەک نانسی پیلۆسی دەڵێت، سەرنجەکان لەسەر زۆر ناوچەی تر لابچن کە ڤایرۆسەکەی تیادا بە چڕی بڵاوبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG