Accessibility links

دکتۆر نەبی فەتاحی: دانیشتن لەماڵەوە باشترین ڕێگایە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا


دکتۆر نەبی فەتتاحی
دکتۆر نەبی فەتتاحی

بۆچی خەڵکی ئەبێت خۆیان بپارێزن و گوێڕایەڵی ڕێنمایە تەندروستیەکان بن، ئایا کاتیک شارێک هاتووچۆی قەدەغەدەکرێت ئەوە بڕیارێکی ئاسانە یاخود بەرپرسان لەناچاریدا ئەو هەنگاوە دەنێن؟.

هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاو ئەبێتەوە ، ئامۆژگاری لەمبارەیەوە چیە؟.

لەڕوی دەرونیەوە چی باشە لەماڵەوە بیکەیت؟.

دکتۆر نەبی فەتاحی برۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی زانسته‌ پزیشکیه‌کان له‌زانکۆی گۆتنبیرگ له‌وڵاتی سوید لەسەر ئەکاونتی خۆی لەفەیس بووک دەربارەی ئەم کۆرۆنا ڤایرۆسە ڕێنمایی خەلکی ئەکات و ئامۆژگاریان ئەکات. وریا کاڵێ لەمبارەیەوە گفتووگۆی لەگەڵ کردوە.

دکتۆر نەبی دەڵێت دانیشتن لەماڵەوە ئاسان نیە لەڕوی ئابوریەوە زیانێکی گەورەی هەیە، لەڕویی مرۆڤایەتیشەوە ئێمە بوونەوەڕێکی کۆمەڵایەتین و بە تێکەوڵابوون ئەتوانین گەشەبکەین وژیانی باشمان هەبێت.

دکتۆر نەبی دەڵێت ئەگەر هیچ ڕێگەیەکمان نەبێت و دەبێت لەماڵەوە دانیشین، تا ئەوڕێیەی پێمان دەکرێت باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین.

هەروەها دەڵێت زۆر ڕێگا هەیە مرۆڤ لەماڵەوە خۆی سەرقاڵکات بۆئەوەی لەڕوی دەرونیەوە بەباشی ژیان کات، لەوانە بەکارهێنانی ماسمیدیا بۆ پەیوەندی و کات بەسەربردن، خۆێندنەوەی کتێب و تەماشاکردنی فیڵمەکان.

زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00


XS
SM
MD
LG