Accessibility links

کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر خوێندن، ئابووری و هەڵبژاردن لە ئەمەریکا


بەرپابوونی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID 19) سەرەتا لە واهانی چین بو وپاشان نزیکەی لە تەواوی جیهان بڵاوبۆوە. ترس ودڵەڕاوکێ لە ناو کۆمەڵگاکانی سەرانسەری دونیا بەرپاکردوو وبۆتە مایەی سەختی لە زۆر بواری ژیانی ئادەمیزاددا. بۆ ئەم بابەتە ‌‌حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە ئەم وتووێژە لە گەڵ دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لە زانکۆی تەنسی ئیستێت تیشك دەخەنە سەر چەند ڵایەنێك کە دووچاری سەختییەکە بوونە وەك باری خوێندن،کێشەی ئابووری وهێوربوونەوەی پرۆسەی پێشەبڕکیکانی هەڵبژاردن لە ئەمەریکا بەتایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی یانزدەی ئەم ساڵ سازبدرێن.

دکتر کرمانج گوندی
دکتر کرمانج گوندی

دکتۆر کرمانج دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی مرۆڤایەتی بووە، بە شێوەیەك کە کاریگەری لە سستەمی کۆمەڵایەتی وئابووری تەواوی جیهان کردووە. ئەگەر ئەم ڤایرۆسە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت ئەوسا شێوەی ژیانی کە پێی ژیاوین بۆ هەتا هەتایە دەگۆریت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:28 0:00


XS
SM
MD
LG