Accessibility links

وەزیرێکی فەڕەنسایی دەڵێت قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا متمانەی یەکێتی ئەوروپا دەخاتە ژێر پرسیارەوە


وەزیرێکی فەڕەنسایی دەڵێت چۆنیەتی وەڵامدانەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرنا، متمانە و توانای خزمەتگوزاری یەکێتیەکە دیاریدەکات.

ئەم لێدوانانەی ئێمێلی دی مۆنشلین، وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا دوابەدوای شکستەکەی هەفتەی ڕابردووی یەکێتی ئەوروپا هات لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوریەکانی لە ئاکامی ئەم پەتایە هاتونەتە ئاراوە.

وەزیری کاروبارەکانی یەکێتی ئەوروپا بە ڕادیۆی فەرەنسای وتووە "ئەگەر ئەوروپا لە کاتە باشەکاندا تەنها یەک بازاڕ بێت، ئەوە شتێکی بێ مانایە."

ئیمێلی دی مۆنشلین دەڵێت پارتە پۆپۆلیستەکانی ئەوروپا براوە دەبن ئەگەر ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا لە کاتی ئەم قەیرانە سەختەدا لە پێکەوە کارکردنیان شکستبێنن.

XS
SM
MD
LG