Accessibility links

دواترین ئاماری زیانە گیانیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران


کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 123 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە نەخۆشخانەکان و نێوەندە تەندروستییەکانی ئێراندا، وەک دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت.

لەوەتای ئێران بە فەرمی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19ی ڕاگەیاندووە، 2640 کەس لە ئێران بەهۆی ئەم پەتایەوە مردون.

کیانوش جەهانپور، دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا ئەوەیشی پشتڕاست کردۆتەوە کە 2640 کەسی تریش لەم ماوەی 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا تۆمارکراون کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان. بەپێی لێدوانەکانی جەهانپور تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 38309 کەس لە ئێراندا هەڵگری کۆڤید 19ن.

XS
SM
MD
LG