Accessibility links

مامۆستا ئاسۆ عومەر: بەهۆی ئەو هۆکارە نەخوازراوانەی دەبنە هۆی وەستانی خوێندن لە قوتابخانەکان پێویستە سیستمی خوێندنی ئۆنلاین پەرەی پێبدرێت


بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەهای کردلە سەرانسەری جیهان دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خوێندکاراندا دابخرێت هەرێمی کوردستانیش لەوە بەدەر نەبو، لەهەمان کاتدا هەنگاو بۆگرتنەبەری ڕێگەیەکی نوێ نراوە بۆئەوەی فێرخوازان لە وانەکانیان دانەبڕێن ئەویش سیستەمی خوێندنی ئۆنلاینە.

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئاسۆ عومەر سەرپەرشتیاری قوتابخانەی برادۆست لە شاری ڕانیە لە ووتوێژێکی لەگەڵبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تەنانەت شەڕی نەخوازراوی داعش لە وڵاتدا وەهای کرد بەشێک لە قوتابخانەکان دەوامیان تێدا ڕابگیرێت، زەرەرمەندی یەکەمیش لە هەموو دۆخێکی وەهادافێرخوازانی وەڵاتەکەمانەن.هەربۆیە دەست پێ کردنی بەرنامەیەکی تایبەتی لەم جۆرە بۆ فێرخوازان لە ڕێگەی خوێندنیئۆنلاینەوە دەروازەکانی فێربوون بۆ فێرخواز فراوانتر دەکات.

مامۆستا ئاسۆ سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە گوتی ئەم سیستەمە کۆمەڵیک لایەنی هەیە، یەکێک لەوانە لایەنی فێرگەسالارە (ئەدمین) ئەم لایەنە پەیوەستە بە سەرلەبەری بواری کارگێری و چاودێریکردنی سیستەمەکە، هەرچی لایەنی فێرکارییە سێ جۆر هەژماری تایبەتی هەیە، «هەژماری مامۆستا» و «هەژماری فێرخواز» هەژمارێکی دیکەش هەیە بۆ «خێزان»ـە. کە دەتوانێت هەموو ئەرکەکانی فێرخوازەکەی خوی ببینێت.

ئاماژەشی بەوە کرد لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا هەماهەنگ دەبن بۆ درێژەدان بە بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:34 0:00


XS
SM
MD
LG