Accessibility links

هەوڵی گرتنەبەری ڕێگەیەکی کۆن بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا


خوێنی ئەو کەسانەی کە COVID-19 یان گرتووەو چاکبوونەتەوە ڕەنگە هاوکار بێت بۆ ڕێگەگرتن لە نخۆشییەکە بۆ کەسانی تر.

زانایان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بزانن دەتوانرێت بە شلەمەنی ڕوونی ( پلازما) خوێنی ئەو کەسانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووەو چاکبوونەتەوە چارەسەری ڤایرۆسەکە بکەن.

ئەم جۆرە چارەسەرە زۆر کۆنە و زیاتر لە 100 ساڵە دژی ڤایرۆسەکان بەکارهاتووە، هەر لە پەتای ئەنفلوانزای ساڵی 1918 وە بگرە هەتا دەگاتە سورێژە لە 1930یەکاندا و ئیبۆلاش لە 2014.

کاتێک نەخۆشەکان لە نەخۆشییەکە چاک دەبنەوە، خوێنەکەیان دژەتەنی ئەو ڤایرۆسە دروست دەکات کە هۆکاری نەخۆشییەکە بووە. دژە تەنیش وەکو نیشانەیەکی هۆشدارییە بۆ سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ. کاتێک بەهۆی میکرۆبێک کەسێک نەخۆش دەکەوێت ئەو هۆشدارییەی لەش سیستمی بەرگی ئاگادار دەکاتەوە و بەدەنیش دەتوانێت شەڕی دژ بە میکرۆبەکە بکات.

جا ئەگەر ئەو شلەمەنییەی خۆێنە بە دەرزی بدرێت لە کەسانی تریش ڕەنگە بەدەنیان هەمان بەرگری درەست بکات.

دکتۆر شاموێل شۆهام یاریدەدەری پرۆفیسۆری دەرمان لە زانکۆی پزشکی جۆن هۆپکنس دەڵێت " ئەگەر بتوانیت ئەو دژە تەنانە کۆبکەیتەوە و بیدەی بەو کەسانەی کە توش بوون و ئەوانەش کە لە مەترسیدان یاخود لە سەرەتای توشبووندان، ئەوکات ڕەنگە دەرفەتێکت هەبێت بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەک بکەیت."

هەرچەندە ئەم جۆرە چارەسەرە هەمیشە سەرکەوتوو نابێت.

شۆهام لێکۆڵینەوەیەکی کردووە تا بزانێت پلازمای ئەو کەسانەی کە لە ئەنفلوانزا چاکبوونەتەوە دەشێ هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە ئەنفلوانزایان هەیە بەڵام نەیکرد.

بەڵام شۆهام کۆڵی نەداوە چونکە دەڵێت هەست دەکات ئەوانەی کە ئەنفلوانزایان هەبووەو نمونەیان لێوەرگیراوە زۆر لەمێژبوو ئەنفلوانزاکەیان چاک بوبۆوە.

ئەو دەڵێت " زۆربەی ئەو نەخۆشانەی ئەنفلوانزایان هەبوو درەنگ نمونەکانیانمان دەستکەوت. "

پزیشکە چینییەکان هەندێک لە نەخۆشەکانیان بە پلازمای خوێن چارەسەر کردووە، بەڵام نەک لەو نەخۆشخانانەی کە لێکۆڵینەوەکانیان کۆنترۆڵ دەکرێت، بۆیە نازانرێت تا چەندێک کاریگەر بووە.

دەسەڵاتدارانی چین داوایان لەو هاووڵایانە زیاتر کردووە کە پاش توشبوون بە COVID-19 چاکەوە بوون، پلازما ببەخشن. شۆنگ فێ شوێفێرێکی پاسە لە شاری ووهان کە لە دەمی خزمەتکردنی دایکی، کە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا، خۆشی توشی ڤایرۆسەکە بوو دەڵێت " هیوادارم هەموان بتوانن ئەم کارە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین هەرچی زووترە کۆتایی بەم ڤایرۆسە بهێنین."

تاقیگەکانی خوێن بە بەردەوامی پلازما کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە نەشتەرگەری و فریاکەوتندا بەکاریبهێنن.

کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری تەندروستی ئیسپانی گریفۆلس ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا مۆر کردووە بۆ کۆکردنەوەی پلازما لە نێوەندەکانی بەخشینی خوێن لە ئەمەریکا. هەروەها پلانی هەیە دژە تەنەکانی کۆرۆناڤایرۆس پاکبکاتەوە لە پلازما بۆ ئەوەی تاقیکردنەوی زانستی زیاتری لەسەر بکرێت دژ بە نەخۆشییەکە.

ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ناسراو بە FDA لەم هەفتەیەدا ڕێگەی دا بە پزیشکەکان پلازمای نەخۆشکان لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا بەکاربهێنن. دەسەڵاتداری FDA ستیڤن هان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ڕەنگە ئەمە چارەسەر بێت. تەنها دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە نەسەلمێنراوە تەنها شیانی هەیە."

هێشتا تاقیکردنەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بە پلازما چەندێک سەلامەتە و چەندێکیش کاریگەری دەبێت.

XS
SM
MD
LG