Accessibility links

میوان زرار باس لە چۆنیەتی توشبوونی دەکات بە ڤایرۆسی کۆرۆنا


میوان زرار و کوڕەکەی
میوان زرار و کوڕەکەی

میوان زرار هاوڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانە لە سنووری پاریزگای هەولێر دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێران دەگەڕێتەوە چەند پشكنینێكی تەندروستی دەكات و دەردەكەوێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

دواتر بە پێی زانیاریەكان 14 كەسی تری دانیشتووی سێبیران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون.

هێزە ئاسایشییەکان لە ئێستادا چواردەوری ئەو سێبیرانیان گرتووە و تەواوی دانیشتووانی شارۆچکەکە خراونەتە ژێر كەرەنتینەوە. میوان زرار، لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت باری تەندروستی جێگیرە و تا ئێستا هیچ نیشانەیەكی لەسەر نیە و سەرەتاش كە چووە نەخۆشخانە لەبەر ئازاری گورچیلە ڕۆیشتووە دواتر پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووە.

میوان دەڵێت لە 16 ی مانگی 2 لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبووە لە ناوچەكە و ئەو سەردەمەی كە گەڕاوەتەوە بە شێوەیەكی یاسایی گەڕاوەتەوە و كەرەنتینە کردنیش لە ئارادا نەبووە و هەروەها لەو ماوەیەدا باری تەندروستی جێگیر بووە، نزیكترین كەسی كە كچ و دایك و باوك و هاوڕێكانی بوون هەموویان پشكنینیان نیگەتیڤ دەرچووە بەڵام هاوسەرەکەی و کوڕەکەی پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، هەروەها ماڵی مام و خاڵەكانی چەند كەسانێك تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

بەڵام میوان دەشڵێت هەندێک لەوانەی كە تووشی نەخۆشیەكە هاتوون نزیكەی دوو مانگ دەبێت نەیبینیون.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:08 0:00
XS
SM
MD
LG