Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا هەنگاو دەنێت بۆ پاراستنی سەرمایە ستراتیژیەکان دەکات


ئورسولا ڤۆن دیر
ئورسولا ڤۆن دیر

لە بەرنوسی کۆبونەوەی لوتکەیی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە، ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنج شەممە پشتیوانی لەو پلانانە دەکەن کە بۆ بەرگریکردنن لە دامەزراوەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و ژێرخانی ئابووری و هەروەها دامەزراوەکانی دیکەی رۆڵی ستراتیژییان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی دوژمنکارانی بیانی بۆ دەستبەسەردا گرتنی دامەزراوە ستراتیژیەکان.

کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا بوونەتە ئامانجێکی ئاسانتر، هاوکاتی ئەوەی نرخەکانی سەهم لە سەروبەندی قەیرانی کۆرۆنا داڕماون، لەو کاتەی بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین وەک لایەنانی گرنگ هاتوونەتە گۆڕێ لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە و سەرنجەکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە.

بە گوێرەی داوای بەرنوسەکە؛ ڕابەرانی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا، پێکدێن لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەرمایە ستراتیژیەکان و تەکنۆلۆژیەکان لە وەبەرهێنانە بیانیەکان کە ڕەنگە هەڕەشە لە ئامانجەکانی سیاسەتی گشتی ڕەوا بکات.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە باڵی جێبەجێکاری یەکێتیەکەیە دوێنێ چوار شەممە ڕێنومایی دەرکرد بۆ بەهێزکردنی بەرگریەکانی نیشتمانی دژ بە دەستگرتنی بیانی بەسەر دامەزراوە ستراتیژیەکاندا.

ئورسولا ڤۆن دیر، کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، هاوشێوەی هەر قەیرانێک، کاتێک دامەزراوە پیشەسازییەکان دەکەونە ژێر فشارەوە ، ئێـمە پێویستمان بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری ئابوریمانە.

کۆمسیار ئورسولا دەشڵێت لەنێو ئەو دامەزراوانەی دەبێت پارێزگاری تایبەتیان لێی بکرێن ئەوانەن چالاکن لە بوارەکانی تەندروستی، تەکنەلۆژیای ژیانی، لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان و ژێرخانەکانی ئابووری ئەوانەی بۆ سیستمی ئاسایشیمان و گشتی بنەڕەتین.

XS
SM
MD
LG