Accessibility links

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا زیاد لە 4 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن


وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا ڕادەگەیەنێت ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەمتربووە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی چوارشەممە. بە پێی ئامارەکان ڕۆژی پێنجشەممە 655 کەس گیانیان لەدەستداوە ئەمەش کەمتر بووە بە بەراورد لەگەڵ 700 ی ڕۆژی پێشتر.

ئیسپانیا ئێستا بە نێوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت و هەتا ئێستا زیاتر لە 56 هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون. بەپێی ئامارە فەرمەییەکان هەتا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر لە 4 هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG