Accessibility links

تورکیا ئاماژە بە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەکات


حکومەتی تورکیا دەڵێت دەشێت تورکیا پەنا بۆ بەرزترین ئاستی گرتنەبەری ڕێکاری پیادەکردنی قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆ ببات ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت.

ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی تورکیا لەکاتێکدایە بردنە دەرەوەی کەرەستەی پزیشکی لە وڵاتەکەدا توندترکردوە.

تورکیا لە پشوی هەفتەی ڕابردوودا قەدەغەکردنێکی نیمچەیی هاتوچۆی بۆ کەسانی سەرو 65 ساڵ ڕایگەیاندبوو، نەک بۆ هەموو هاوڵاتیان، هاوشێوەی هەندێ لەو وڵاتانەی نەخۆشیەکە بە سەختی گرتونیەتەوە و قەدەغەکردنی گشتی هاتوچۆیان سەپاندوە.

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر بە خێرایی دەگوێزریتەوە و کە لە کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤدەدات، 59 کەسی لە تورکیا کوشتووە دوای ئەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا بەرزبوەوە بۆ 2 هەزار و 433 حاڵەت کە 19 هەمین بەرزترین ئامارە لە جیهاندا.

سولەیمان سۆیلو ؛ وەزیری ناوخۆی تورکیا بە تەلەفزیۆنی ئەلخەبەری گوتووە "سەپاندنی قەدەغەی تەواوی کۆمەڵایەتی هەمیشە لە کارنامەماندایە." لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ لە وڵاتدا ڕادەگەێندرێت ، سۆیلۆ دەڵێت "ئەگەر بەم ڕێکارانە نەتوانین ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بکەین، بەدڵنیایەوە ڕێوشوێنی ئەوپەڕی توندتر دەگرینە بەر."

بەمەبەستی سنوردارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەنکەرە خوێندنگەکان و کافیتریاکان و باڕەکانی داخستوە هەروەها نوێژی بە کۆمەڵی قەدەغەکردوە و پێشبڕکێوەرزشیەکانی هەڵپەساردووە هەروەها گەشتە ئاسمانیەکانیش.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەڵێت، تورکیا لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا، کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

XS
SM
MD
LG