لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا شانشینی عەرەبستانی سعودیە 250 زیندانی بیانی ئازاد دەکات.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە دەوڵەت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو زیندانیانەی ئازاد کراون کەسانێکن کە تەنها سەرپێچی یاسای کۆچبەری و نیشتەجێبوانیان کردووە نەک تاوانی توندوتیژی.
سەرۆکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سعودی عەواد ئەلعەواد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئازادکردنی ئەو کەسانە و گێڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشە بۆ سەر زیندانیانی گرتووخانەکان بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک ئاسایشی خەڵکیش بخرێتە مەترسییەوە." گوتیشی چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی تریش ئازاد بکرێن.