Accessibility links

نرخ لە بازاڕە دراوییەکانی ئاسیادا


نرخ لە بازاڕە دراوییەکانی ئاسیادا جۆراوجۆرە و تەنها لە تایوان بە ئاستێکی کەم بەرزبوونەوەی نرخ هەبووە بە بەراورد لەگەڵ بازاڕە دراویەکانی کۆریای باشور و ژاپۆندا.

نرخی سەهم و سەنەدەکان لە تۆکیۆ، بە ڕێژەی لە سەدا سێ و لە دەدا هەشت دابەزیوە، ئەم دابەزینەش دوابەدوای داوای شارەداری تۆکیۆ بوو لە دانیشتوانی شارەکە تا لە ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەدا لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

هەروەها شارەداری تۆکیۆ داوای لە کۆمپانیاکانیش کردووە تا کارمەندەکانیان کار و ئەرکەکانیان لە ماڵەکانی خۆیاندا بکەن.

ئەم داوایانەی یوریکۆ کۆیکی، لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممەدا بوو، پاش ئەوەی کاربەدەستانی شارەکە ڕایانگەیاند 41 کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بازاڕی دراو لە کۆریای باشور، تا ئەندازەیەک بە نرخێکی کەمتر کرایەوە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێشتردا.

لە یەکەمین 90 خولەکی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی سەهم و سەنەدەکان لە کۆریای باشور بە ڕێژەی لە سەدا سفر و لە سەدا سی و هەشت دابەزی.

لە تایوان، نرخ بە ئاستێکی کەم بەرز بووەوە، و بەرزبوونەوەکەش 12 خاڵ بوو، واتە بە ڕێژەی لە سەدا سفر و لە سەدا دوازدە.

XS
SM
MD
LG