Accessibility links

دکتۆرێک لەسلێمانی داوا دەکات حکومەت یارمەتی خەڵکی کەمدەرامەت بدات


سەرباری هەواڵە دڵخۆشکەرەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە تەندروستی و شارستانییەکان دژی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە کۆڤید-19 ناسراوە، بەڵام بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان لەهەندێک لەوڵاتانی ئەوروپادا و ئێران جێی نیگەرانین.

هاوکات وڵاتە زلهێزەکان دوابەدوای چین و ئیتالیا کەوتنەخۆیان بۆ دەستپێکردنی کەرەنتینەو داخستنی خوێندنگە و شوێنە گشتییەکان.
بڵاوبوونەوەی ئەم پەتاو درمە ڤایرۆسییە تەنها گرفتێکی تەندروستی بۆ مرۆڤایەتی دروستنەکردووە بەڵکو تەنگژە و کارەساتێکی ئابوری و ژیاریشی هێناوەتە کایەوە؛ هەر لەداخستنی زۆرێک لەکۆمپانیا گەورەکان تا وەستاندنی کەرتی گەشتیاری زوربەی وڵاتانی جیهان و گەشتی ئاسمانی و دەریایی و تا ڕادەیەکی زۆر وشکانیش؛ ئەمە بێجگە لەچۆڵبوونی شەقامەکان و ژیانی گشتی هاوڵاتیانیش گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
هەرێمی کوردستان بەر لە وڵاتانی ئەوروپا و چەندین وڵاتی زلهێزی جیهان ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و کەرەنتینەیان گرتەبەرە بۆ ڕێگریکردن لەتەشەنەکردن و هاتنە ناوەوەی زیاتری کەیسی ئەو ڤایرۆسە لەئێران یان لەوڵاتانی دیکەوە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردن و ڕێگرییە تەندروستی و شارستانییەکان بەرامبەر تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لەشاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ دکتۆر نەورۆز عوسمان سەعیدا کردووە. دکتۆر نەورۆز، لێپرسراوی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکانە لە پارێزگای سلێمانی و دەڵێت ئەم نەخۆشییە جەنگە لەم جەنگەشدا چەکی هێرشبردنمان بەدەستەوە نییە ئەوەی بەدەستمانەوەیە بەرگریی و خۆپاراستنە.
لەم وتوێژەدا دکتۆر نەورۆز باس لەکۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکات وەک بایەخی کەرەنتینەو خۆپارێزی و هاوکات پەیوەندی هەژاریی و خراپی بژیۆی ڕۆژانەی هاوڵاتییانەوە لە پەیوەندی بە کەرەنتینە کردن و بێکارییەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:51 0:00


XS
SM
MD
LG