لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە زۆر وڵاتی جیهاندا خوێندنگە و زانکۆکانیش داخران.
لە ئەمریکاش بە هەمان شێوە زۆربەی خوێندنگەکان و زانکۆکانیش داخراون، بەڵام بەشێکی زۆریان درێژەیان بە پرۆسەی خوێندن داوە لە ڕێی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە، ئەوەی بە خوێندنی ئۆنلاین ناودێر دەکرێت.
نارین برایر، خوێندکارە لە زانکۆی بۆستن، لەم وتووێژەیدا لەگەڵ بێریڤان یوسفی، باس لە ڕەوشی خوێندنی ئۆنلاین دەکات و دەڵێت زیاتر دەخوازێت بۆ خوێندن لە پۆلدا بێت نەک لە ماڵەوە.
درێژەی وتووێژەکە: