Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا وتارێک پێشکەش دەکات


سەرۆکی ڕوسیا وتارێکی تەلەفزیۆنی پێشکەش دەکات بۆ سەرانسەری وڵاتەکەی.

بڕیارە لە درەنگانێکی ئەمڕۆ چوارشەممەدا ڤلادمیر پوتن ئەو وتارە تەلەفزیۆنیەی پێشکەش بکات وەک کرملن ڕایگەیاندووە،بەبێ ئەوەی زانیاری و وردەکارییەکی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە باس بکات.

ئەم وتارەی پوتن، دوابەدوای ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەن کە سەبارەت بە هەروادێ و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەهاش هاوکاتە لەگەڵ ئەو پێشبینیانەی دەکرێن لەسەر دواخستنی دەنگدانە سەرتاسەرییەکەی بەرنامەی بۆ دانرابوو ڕۆژی 22 مانگی چوار بکرێت بۆ گۆڕانکاری لە دەستوری ڕوسیادا. پێشبینیەکان دەڵێن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەشێت ئەو دەنگدانە دوابخرێت.

سەرۆکی ڕوسیا فرمانیشی داوە بە لەشکری وڵاتەکەی تا مانۆڕیکی تایبەتی بکات لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت لەشکر ئەو مانۆڕە دەکات، وەک خۆ ئامادەکردنێک ئەگەر پێویستی کرد لەشکری ڕوسیا بەشداری بکات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەدا.

بەپێی ئامارەکان، هەتا ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە ڕوسیادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و پشتڕاست کراوەتەوە، گەیشتۆتە 658 کەس.

پێشتر شارەداری مۆسکۆ، بە سەرۆکی ڕوسیای ڕاگەیاندبوو، ئاستی ڕاستەقینەی کێشەکە لە پایتەختی ڕوسیادا لەسەرو ئەو ژمارە فەرمیانەوەیە کە بڵاودەکرێنەوە.

لە ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیادا هاتووە، ئەو مانۆڕە سەربازییە لەمڕۆ چوارشەممە 25 ی مانگەوە تا 28 مانگی 3 دەخایەنێت و یەکە تایبەتمەندە تەندروستییەکان و یەکەکانی تایبەتیشن بە پاراستن لە تیشکی ناوکی و چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی، بەشدار دەبن لە مانۆڕەکەدا.

XS
SM
MD
LG