Accessibility links

لە ئافریکای باشور جێگرەوەیەک بەرهەمدەهێنرێت لە جێی دەست پاککەرەوەکان


لە شاری کەیپ تاون،پایتەختی ئافریکای باشوور لە کاتێکدا ترس و نیگەرانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاد دەکەن خواستی زۆر لەسەر کڕینی پاککەرەوەی دەست دروست دەبێت.

ئاندرێ پینەر، بەرهەمهێنەری جۆرێکە لە خواردنەوە ئەلکهولییەکان لەجۆری جن، بیری لەوە کردەوەهەندێک شتی هەبووە و دەتوانێت لەگەڵ پاشماوەکانی ئەلکهول لە کارگە بچوکەکەیدا وەک پاککەرەوەی دەست بەرهەمی بێنێت.

پینەر توانی لە 140 لیتر واتە %70 پاشماوەی ئیسپرتۆ، پاککەرەوەیەک بەرهەم بێنێت،پاشان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی کردوە هەرکەسێک پێویستیەتی دەتوانێت بێ بەرامبەر دەستی بکەوێت و لە ماڵەوە بۆ دەست شوشتن بەکاری بهێنێت.

پینەر بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوت خواستی خەڵك بۆ بەدەستهێنانی ئەو پاککەرەوەیە چاوەڕوان نەکراوبوو بەشێوەیەک لە ماوەی 3 کاتژمێردا هەر هەموو ئەو بڕەی دروستیکردبوون تەواو بون، لە کاتێکدا بۆ هەر کەسێک یەک لیتر دانرابوو.

ئاندرێ پینەر لە ئیستادا دەستی بە فرۆشتنی ئەو ئیسپرتۆیە کردوە و دەشڵێت لە ئێستادا هیچ شتێک لەسەر ڕەفەکان بۆ خەڵک نەماوە جگە لە سابون، ئەوە تەنها بژاردەیەکی ترە بۆ هاوکاری و پاراستنی خەڵک.

لە سەرانسەری ئافریکادا بەشێوەیەکی بەرچاو دابینکردنی دەمامک و پاکەرەوەی دەست کەمن، لە نایجیریا و کینیا مەتریاڵی کیمیایی تێکەڵ بە سابونی دەست شۆرین دەکەن، لە کاتێکدا لە ڕواندا خۆیان دەمامک ئامادە دەکەن.

XS
SM
MD
LG