Accessibility links

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە


نرخی نەوت بە ڕێژەی لە 3% هەڵکشانی بەخۆییەوە بینی، بەهای یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 28 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پاش ڕاگەیاندنی دەزگای یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا بوو سەبارەت بە گرتنەبەری هەنگاوی نوێ لە پێناو جێگیریی ئابوریدا و هەروەهاش بەهۆی ئەو هیوایانەوە بووە کە ئەمەریکا بەم زوانە بگات بە ڕێکەوتنێک بۆ دابینکردنی 2 ترلیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

بازاڕی بۆرسە بەشێوەیەکی جێگیر لەئاستێکی بەرزدا بوو،

شیکەرەوە هێشتا گەشبین نین لەوەی کە دابەزینی بەهای نەوت ماوەیەکی زۆر بخایەنێت تا بگەڕێتەوە باری ئاسایی نرخی خۆی. ئەم بەرز و نزمیەی نرخی نەوتلە سەروبەندی هەروادێ و توندبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەهاش لە نێوەندی بەردەوامی ململانێی نرخی نەوتدایە لەنێوان عەرەبستانی سعودیە و ڕوسیادا.

سەرچاوەکان لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت ڕۆژی 2 شەممە باسیان لەوە دەکرد، شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئێستادا پلان بۆ زیادکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت دادەنێت.

XS
SM
MD
LG