Accessibility links

فایەق حەمە ساڵەح: کارمەندانی تەندروستی بە شەوو بە رۆژ کاردەکەن لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیاندا


فایەق حەمە ساڵح
فایەق حەمە ساڵح

بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی پەتای ڤایرۆسی کۆڤید-19 تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

سەرەتا رێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی ئەوەبوون ئەگەر ئەم پەتایە لە وڵاتە هەژارەکان و وڵاتانی تازە پێگەیشتوودا بڵاوبێتەوە ئەستەمە بە ئاسانی بەری پێبگیرێت؛ بەڵام سەرەتا لەوڵاتە زلهێز و گەورەکاندا بڵاوبووە و تەشەنەی سەند. وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی لەئیتالیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و لەبەریتانیش ئەو پەتایە بە خراپی بڵاوبووەوە و بەخێرایی تەشەنەی سەند، هاوکات سەرەتا لە وڵاتی چین و ئێستاش ئەمریکا. بەڵام خێرهایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ترسی بۆ سەرجەم ناوچەکە دروستکرد.

هەرێمی کوردستان دراوسێی ئێرانە، بەڵام ئەم هەرێمە هەر زوو بەزوو کەوتەخۆی بۆ سازکردنی هەڵمەتێکی تەندروستی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.

گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێنی خۆپارێزی و قەدەغەکردنی هاتووچۆ و کەرەنتینەکردنی تەواوی کۆمەڵگە و داخستنی شوێنە گشتییەکان هەنگاوە بنەڕەتییەکان بوون. هاوکات بێجگە لەتیمەکانی تەندروستی کە شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ بەڕەنگاربوونەوەی پەتاکە.

بۆ زیاتر وردبوونەوە لە کارو چالاکییەکانی ئەو تیمانە و هەنگاوە گرنگەکانیان ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و فۆتۆگرافەر فایەق حەمە ساڵەحدا سازکردووە.

فایەق حەمە ساڵەح باس لەکۆمەڵێک وردەکاریی گرنگ دەکات لەسەر هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زانیاری و وردەکارییەکان لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:37 0:00


XS
SM
MD
LG