Accessibility links

بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابوری هاوکاتی بەگژدا چوونەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا


تۆمارەکانی هەتا ئێستای مانگی 3 دەریدەخات کاردارییەکان لە ئوستراڵیا و ژاپۆنەوە تا دەگات بە ڕۆژئاوای ئەوروپا، پەکیان کەوتوە بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیراونەتە بەر.

گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە،زیانی بە ئابوری جیهانیش گەیاندوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە لە بازاڕە جیهانییەکانی دراودا، تا ئەندازەیەکی سنوردار هیوایەک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری دروست بووە، بەڵامئەو زانیارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەمەریکا هەن، هێشتا نیگەرانی بەرامبەر ڕەوشی ئابوری هەن.

شیکەرەوە لە پەیمانگای Investment BlackRock دەڵێن بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گورزێکی گەورەیە بە ڕووی هەموو پێشبینیەکاندا، هاوشێوەی کارەساتە سروشتیەکانی سنورێکی بەرفراوان دەگرنەوە.

چالاکیەکان لەو 19 وڵاتەی دراوی ئیرۆ بەکاردێنن، پەکیان کەوتوە بەهۆی ئەو ڕێکارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتە بەر وەک داخستنی فرۆشگاکان و چێشتخانە و دامودەزگاکان.

لە فەڕەنساش خزمەتگوزاریەکان دابەزینیان بە خۆوە بینیوە و بەتایبەتیش لە بواری پیشەسازیدا، کە بۆ یەکەمین جارە هێندە داببەزێت، لەوەتای قەیرانی دارایی جیهانی لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.

شیکەرەوە باس لە ڕەوشی ئەمریکاش دەکەن، وەک دەڵێن تا ئابوری ئەمریکا بتوانێت لەم قەیرانەی ئێستا و سستی بەردەوامی ئابوری دەرباز ببێت ئەوا پێویستی بە دەستێوەردانێکی زیاتری سیاسی هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

XS
SM
MD
LG