Accessibility links

نرخ لە بازاڕە جیهانییەکانی دراودا بەرز دەبێتەوە


نرخەکانی بۆرسە لە بازاڕە جیهانییەکاندا ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوە، دوای ئەوەی ڕیبەرانی سیاسیئەمەریکا ئاماژەیاندا بەوەی لە گەیشتن بە سەودایەک نزیک دەبنەوە لەسەر پلانێکی گەورەی حوکمەتی فێدراڵی بۆ بزواندنی ئابوری، بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەو زیانانەن کە لە ئاکامی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتونەتە ئاراوە.

بازاڕەکانی بۆرسە لە سەرانسەری جیهان ، هەر لە بۆرسەی "نیکی" ژاپۆن هەتا دەگاتە بۆرسەی DAX ی ئەڵمانی بە ڕێژەی زیاتر لەسەدا 5 بەرزبوونەتەوە.

وێڕای ئەم بەرزبوونەوەیە لە بۆرسەدا، کەچی زۆربەی پێوەرەکانی بۆرسە بە نزیکەی یەک لەسەر سێ دابەزیوون بەبەراورد لەگەڵ دەسپێکی سەرەتای ساڵدا.

لە ئەمریکا ئەو خۆشهەستیە زیادیکردوە دوای ئەوەی بەرپرسانی باڵا لە کۆنگرێس و لە کۆشکی سپی پاش دانوستاندنێکی دژوار بۆ دەستەبەرکردنی سەودایەک بە بڕی نزیکەی 2 ترلیۆن دۆلار پاکجی بەهاناوە چوونی ئاکامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا دەڵین پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ سێ شممە بۆ ئەو مەبەستە بگەنە رێکەوتنێک.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هەر کە بازاڕەکانی دراو لە ئەمریکادا کرانەوە، دەستپێکی کڕین و فرۆشتنەکان بە نرخێکی بەرزتر بوون بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێشتردا. ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخیش لەسەر بنچینەی ئەو هیوایەیە کە کۆنگرێس بگاتە ڕێککەوتن و پلانی بە هاناوەچوونی ئابوری پەسەند بکات.

XS
SM
MD
LG