Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوایەکی هەیە


هاوکاتی هەروادێ و زیادبوونی ڕیژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمەریکاییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە هیوای فریاگوزاری ئابووری لە حوکومەتە دابەشبووەکەیان دەخوازن.

بەرپرسانی تەندروستی و ڕابەران ئاگاهیاندا لەوەی کە جیهان وا پێدەنێتە ساتەوەختێکی مەترسیدار، کە ئەوە دیاریدەکات چۆن ئەم پەتا جیهانیە وڵاتەکانیان تێکدەشکێنێت.

لەودەمەی دەسەڵاتدارانی چین دەیانگوت دەرئەنجام ئەوان کۆتایی بە دوومانگ لە کارکەوتنی پارێزگای "هووبی" دەهێنن لەو شوێنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی گرتیەوە و یەکەم جار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تیایدا دەستیپێکرد، هاوکات وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمەریکای باکور و شوێنەکانی دیکە فشاری توندتر دەکەن بۆ جێبەجێکردنی هێشتنەوەی وڵاتیان لە ماڵەکانیاندا ئەوەی بەسەر 1.5 ملیار کەس لە سەرنسەری جیهاندا سەپێندراوە.

گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە کاریگەری بەرچاویان دەبێت لەو ئاڕاستەیەی ڤایرۆسەکە دەیگرێتە بەر لەو دەمەی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهیدا لەوەی کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە وا خێرایی دەداتە خۆی، بەڵام گوتیشی وڵاتان و سەرجەم مرۆڤەکان دەتوانن کاریگەریەکی گرنگیان لەو بارەیەوە هەبێت.

" تێدرۆس ئادەنۆم " سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی ئێمە تەماشاکاری بێدەسەڵات نین، ئاماژەبەوەدەکات کە ڤایرۆسەکە 67 رۆژی پێچوو هەتا بگاتە 100 هەزار حاڵەت لە هەموو جیهاندا ،بەڵام لە چوار رۆژدا حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە 200 هەزار وە گەیشتە 300 هەزار حاڵەت ، ناوبراو گوتیشی ئێمە دەتوانین ئاڕاستەی ئەم پەتایە بگۆڕین.

XS
SM
MD
LG