Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری : ئیتالیا و ئوتریش سەرچاوەی سەرەکین لە تووشبوون بە ڤیرۆسی کۆرۆنا لە سوید


دیارە با هیچ سنوورێکی نییە و بە ئارەزووێ خۆێ بە هەر لایەکدا بیەوی مل دەنێ، بەڵام ئاخۆ ڤیرۆسی کۆرۆنا هیچ سنوورێکی هەیە یان دەبێ مرۆڤ سنوورێکی بۆ دابنێ؟

بەو جۆرەی وڵاتانی ئیسکیندناڤی وا پێشکەوتوون مرۆڤ زۆر پێی سەیرە ڤیرۆسی کۆرۆناش لەوێدا پەیدا بوە. ئاخۆ روونە ئەو ڤیرۆسە چۆن گەیشتوەتە سوید وە یاخود وڵاتانی تری ئیسکیندناڤی؟

ئاخۆ ئەوە کەسانەی هەڵگری ڤیرۆسەکەن لەو کۆچبەرانەن کە نێشتەجێ سویدن وە یاخود هاووڵاتیانی بەرەگەز سویدی؟

پێوانەکانی حکومەتی سویدی چییە بۆ رێگا گرتن لە بڵاوبۆنەوەی ئەم ڤیرۆسە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروبارەکان لە هەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت” “ ئەوەی بە سوید گەیشتووە لە دوو رێگای سەرەکیەوە بوە، یەکیان ئەو دوو سێ گەشتبەرەی کە لە ئێران گەرابونەوە، وە ئەوەی تر ئەو کەسانەی کە لە خلیسکانی بەفر لە باکوری ئیتالیا گەرابونەوە ، ئێستاکە سەرچاوەی سەرەکی تووشبوون لە ئیتالیا و لەم دوایانەشدا لە ئوتریشەوە بوە کە ژمارەیەک لەوێ گەراونەتەوە، هەر وەها چەند کەسێکی چینیشی تێدا بوە”.

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت “ ئەوانەی کە تووش بوونە لە چینی مام ناوەندی و بەرەو ژووریشن وە لە رۆژانی یەکەمدا لە شوێنی دەوڵەمەندەکاندا دەرکەوت، ئێستاکە ژمارەی مردووەکان گەیشتووە بە ٢٥ کەس و ژمارەی تووشبوان ١٩٠٠ کەسە وە زۆربەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە تەمەنیان لە سەرەوەی ٧٠ ساڵە”.

کاک ئەحمەد دەشڵێت” سوید بڕێک جیاواز هەڵس و کەوتی کردووە وە هەر لە بەر ئەوەی خەڵک لەبەر تەلفزیۆن دانشتوون و لەسەر ئینترنیت و ئاگایان لە هەموو دونیا هەیە خێرا ئەکەونە هەڵسەنگاندن و بەراوورد کردن لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، لەگەڵ فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمەریکا و تەنانەت ئیتالیا، ئێران و چین، هەر وەها رەخنە لە حکومەتی سویدی هەیەکە بۆچی خوێندگاکانی سەرەتایی هێشتا بە پێچەوانەی وڵاتانی دەوربەری سوید و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی دانەخراوون

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:19 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG