Accessibility links

کۆرۆنا لە ئەمریکا


هەر یەک لە چوار ئەمریکایی داوایان لێکراوە لەماڵەوە بمێننەوە لەکاتێکدا کۆنگرێس نزیک دەبێتەوە لەبڕیاری تەرخانکردنی 1 ترلێۆن دۆلار

نزیکەی یەکێک لە چوار هاوڵاتی ئەمریکایی داوایان لێکراوە بازاڕەکان دابخەن و لەماڵەوە بمێننەوە، هاوکاتی نزیکبوونەوەی یاسادانەران لە واشنتۆن لە ڕێکەوتنێك کە دەشێت بڕی 1 ترلێۆن دۆلار تەرخان بکرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانە ئابوریەکانی بەهۆی ڤیرۆسی کۆرۆناوە هاتوونەتە ئاراوە.

فەرمانڕەوای ستانی نیوجێرسی هەمان ئەو هەنگاوانەی ناوە کە پێشتر لە چوار ستانی تری ئەمریکادا گیرابوونە بەر (‌ کالیفۆرنیا و نیویۆرک و ئیلینۆی و کۆنێکتیکت).

فەرمانڕەوای نیوجێرسی ژمارەیەک بڕیاری بێپێشینەی داوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی توشبووان لە ستانەکەیدا بەرزبۆتەوە.

هاوکات فەرمانڕەوایانی تری ستانەکانیش هەرچەندە هێشتا بڕیاری توندیان نەداوە، بەڵامداوایان لەدانیشتوان کردووە خۆیان دووربگرن لە گردبوونەوەی گەورە.

فەرمانڕەوای ستانی وێست ڤیرجینیا، جیم جاستیس داوای لە دانیشتوانی ستانەکەی کرد، مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەڕژدی وەربگرن.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرز بڵاویان دەکاتەوە و لە ماڵپەڕی حکومەتە خۆجێیەکانەوە لە ئەمریکا وەریاندەگرێت، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە؛23941تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، تا درەنگانێکی ڕۆژی شەممەش 306 کەس بەهۆی نەخۆشی کۆڤید19ـەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەواشنتن، پێدەچیت ڕێبەرانی کۆماری و دیموکراتەکان لە کۆنگرێسدا نزیک بووبنەوە لە ڕێککەوتنێک بۆ دابین کردنی یەک ترلیۆن دۆلار بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئابوری و یارمەتی و کۆمەک کردن لە ئەمریکادا.

مچ مککۆنێل، ڕێبەری کۆمارییەکان لە سیناتی ئەمریکادا دەڵێت ڕۆژی دووشەممە دەنگدان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەکرێت و دەشڵێت لەوبڕوایەدایە پەسەندکردنیشی ڕوون و ئاشکرایە.

XS
SM
MD
LG