Accessibility links

لە عێراق قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە


حکومەتی عێراق قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە بەغداوە و بۆ بەغداش درێژکردۆتەوە تا ڕۆژی 28 ی مانگی 3.

لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی حکومەتی عێراقدا هاتووە، ئەم درێژکردنەوەیەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێکە لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەهاش هەموو گەشتە فڕۆکەییەکانیش دەگرێتەوە لە بەغداوە و بۆ بەغداش.

کاربەدەستانی عێراق، لە ڕۆژی 17 ی ئەم مانگی 3یەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و دەشڵێن تا ئێستا بەلانیکەم 230 کەس لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە کە هەڵگری کۆڤید 19ن و بەپێی لێدوانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 20 کەس بەهۆی توشبوونیانەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

کاربەدەستانی عێراقی هیچ باسیان لەوە نەکردووە ئایا پلانیان هەیە لە دوای 28 ی مانگی 3وە، جارێکی تریش قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ بکەنەوە یان نا.

XS
SM
MD
LG