چین هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە بەرزبوونەوە تووشبوونەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
چین ئەمرۆ یەکشەممە 46 تووشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، دوای 4ڕۆژ لەنەبوونی هیچ حاڵەتێک بێجگە لە دانەیەک نەبێت کە لەدەرەوی وڵاتەکەوە سەردانی چینی کردبوو.
چین ڕێوشوێنەکانی ڕێگری لە تووشبوونەکانی بەرامبەر بەوانەی لەدەرەوەی وڵاتەوە دێن تووندتر کرد، لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەجیهاندا پەرەی سەندوە.
هەرچەندە چین دەڵێت ژمارەی تووشبوونەکان لەناوخۆدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە، بەڵام ئەو تووشبوونانەی ڕۆژی یەکشەممە ئاشکراکران، بۆ یەکەمین جارە لەماوەی 4ڕۆژی ڕابردوودا. هاوکات ژمارەی تووشبووەکان لەدەرەوەی وڵاتەکەوە هاتوون بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، زۆربەشیان ئەو هاوڵاتیانەی چینن کە لەدەرەوەی وڵاتەکە دەژین.
دەزگاکانی حکومەت، لەئاماژەیەکدا بۆ ئاستی مەترسیدار و مامەڵەکردنی چین بەتوندی لەگەڵ تووشبوونەکانی لەدەرەوە هاتوون،دەڵێن حکومەت بڕیاری داوە لەڕۆژی 2شەممەوە نیشتنەوەی هەموو گەشتە فڕۆکەوانیە نێودەڵەتیەکان بۆ بێژینگ دەگوێزرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەیەکیدیکە و لەوێ سەرنشینەکان پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ دەکرێت.
گەشتە فڕۆکەییە نێودەوڵەتیەکان کە بڕیارە بگەنە پایتەختی چین لەبری ئەوە لە یەکێک لەو12 فرۆکەخانەیەی دەستنیشانکراون دەنیشنەوە. ڕێکخەران دەڵێن سەرنشینانی ناو فڕۆکەکان پشکنینان بۆ دەکرێت و ئەگەر نیشانەکانیتووشبوونیان نەبێت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەواڕێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو فڕۆکەکە ودواتر بەرەو بێژینگ بڕوات.
بەشێوەیەکی جیاواز، هەریەک لە "شەنگەهای" و "گوانگ شۆ" ڕایانگەیاند هەموو سەرنشینەکانی بەفڕۆکە نێودەوڵەتییەکان هاتوون پشکنینی (دی ئێن ئەی)ـیان بۆ دەکرێت بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش پانتایی بەرنامەکەی فراوانتر کردوە لەوەی لەپێشتردا جێبەجێ دەکران لەسەر ئەوانەی لەو وڵاتانەوە هاتوون کە ڕێژەیەکی زۆری توشبوونی ئەم پەتایەیان تیادایە.
لەنێو تووشبوونە نوێکاندا لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتوون ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەێندرا،14 تووشبوون لەناوەندی دراویی شەنگەهای و 13 لە بێژینگ.
هوو ژی چن، سەرنووسەری ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمز داوای لەهەموو شارەکانی چین کرد جیاکردنەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بۆ هاتوان لەدەرەوەی وڵات بکرێت.
هەروها لەسەر پێگەی خۆی لە (وێبۆ) داوای جێبەجێکردنی سیاسەتی جیاکردنەوەی کرد بۆ ئەو کەسانەی لە هۆنگ کۆنگ و ماکاوەوە دێن، نووسیبوی "نیگەرانم لە بوونی تووشبوونی هاوشێوەی ناوچەی گوانگ شۆ، لەبەشی دیکەی وڵاتدا."
ڕاپۆرت هەیە پێشتر خەڵک لەدەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە وبۆ ماڵی خۆیان لە "شەنگەهای" و بێ پشکنین گەڕاونەتەوە.