Accessibility links

دوور نییە ئەمەریکا هەزاران هۆتێل و زانکۆکان بکات بە بنکەی تەندروستی


فەرماندەیەکی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئەندازیارانی لەشکری ئەمەریکا هەوڵ دەدەن زیاتر لە 10 هەزار ژور لە نیویۆرک لەوانەیە زۆربەی هی هۆتێلەکان و بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بکەن بە یەکەی تەندروستی تا بتوانن ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە کە بە شێوەیەکی زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە.

ئەو پەتایە ژیانی لە زۆربەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گۆڕیوە، خوێندنگاکان داخراون، زۆربەی کارگەو دوکان و بازاڕەکان داخراون ، ئەمەش وایکردووە ملیۆنان کەس لەماڵەوە کار بکەن یان دەستلەکارەکانیان هەڵبگرن.

ژەنەڕاڵ تاد سەمەنایت لە پەنتاگۆنەوە ڕایگەیان لەشکر هەوڵ دەدات ژوورەکان و شوێنە گەورەکان بکات بە شوێنی چاودێری وردی نەخۆشەکان ئەمەش پێویستە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت نەک چەند مانگی داهاتوو.

ژەنەڕاڵ سەمەنایت گوتیشی " ئێمە باس لە زیاتر لە 10 هەزار دەکەین لەم کاتەدا" و هەروەها گوتی بڕیارەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی فێدراڵییەوە دەدرێت.

XS
SM
MD
LG