Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران ستایشی ئێرانییەکان دەکات و پیرۆزبای جەژنی نەورۆزیان لێ دەکات


ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لە وتارێکیدا کەلە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاو کرایەوە ستایشی ئێرانییەکان دەکات بەهۆی هەوڵ و قوربانییە بێوێنەکانیان لە شەڕی دژ بە پەتای کۆرۆنا.

خامەنەئی گوتیشیئەم ساڵ ساڵێکی زۆر سەخت بووە بۆ ئێرانییەکان کە ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا، لافاوەکان و ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە کە تا ئێستا لە ئێراندا نزیکەی 20 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 1400 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

خامەنەئی لە ڤیدیۆکەدا تەندروست دیار بوو سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە دەگوترا دووچاری ڤایرۆسەکەبووە. ئەو ستایشی تیمە تەندروستییەکان، پیزشکان، پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەکانیشی کرد.

خامەنەئی لە پەیامەکەی پیرۆزبایی نەورۆزدا گوتیشی " ساڵی ڕابوردوو ساڵێکی پڕ گرفت بوو بۆ وڵاتی ئێران، ساڵێک بوو کە بە لافاو دەستی پێکرد و بە کۆرۆنا کۆتاییهات.. بەڵام ئێمە ئەمانەش تێدەپەڕێنین هەمو ناخۆشییەک بە یەکگرتووی تێپەڕدەکەین."

ڕێبەری باڵای ئێران ساڵی نوێی بە " ساڵی گەشەپێدانی بەرهەمەکان" ناودێر کرد.

لە پەیامێکی جوداشدا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ستایشی پزشکان و پەرستارانی ئێرانی کرد بۆ ورەی بەرزیان لە شەڕی دژ بەم ڤایرۆسە.

XS
SM
MD
LG