Accessibility links

یۆنان ژمارەیەک پەنابەر کەرەنتینە دەکات


لە دوڕگەیەکی گەشتیاری وڵاتی یۆنان ژمارەیەک کۆچبەر کەرەنتینە دەکرێن

لە دوڕگەی کیا لە وڵاتی یۆنان نزیکەی 190 کۆجبەر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی دوڕگەکەدا کەرەنتینە دەکرێن بە گومانی ئەوەی هەندێکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

ئەم ژمارە پەنابەرە لەناو کەشتیەکی بچوکدا بوون کە ئاڵای تورکیای هەڵکردبوو و بە ناچاری لەو دوڕگەیەدا بەهۆی زریانەوە لەنگەری گرتبوو.

لەو ژمارە پەنابەرەدا کە 38 کەسیان منداڵن، یەکێکیان پلەی گەرمی لەشی بەرز بووە، گەیەندراوەتە ئەثینا و هاوکات وەک جێگری سارەداری دوڕگەی کیا دەڵێت ژمارەیەک خەڵکی تریش بە گومانی ئەوەی قاچاغچی بن، لە پەیوەندی بە کەشتییەکەوە دەستگیرکراون.

زۆربەی پەنابەرەکانیش خەڵکی ئەفغانستان و ئێران و سۆماڵیان و بۆ 14 ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێن لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری کۆریسیا، کە بەندەری سەرەکی دوڕگەکەیە.

XS
SM
MD
LG