Accessibility links

ئێران ئاماری نوێی زیانە گیانیەکانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە


کۆماری ئیسلامی ئێران مردنی 149 کەسی تر ڕادەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ڕاگەیاندنی ژمارەی ئەوانەی بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە، هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیاد بوونی داواکان لە حکومەتی وڵاتەکە تا ڕێوشوێنی توندتر بگرێتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 لە ئێران تا ئێستا 1284 کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش وەهای کردووە ئێران ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی نەخۆشییەکە بە خراپی لێیداون.

بەڵام جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی دووچاری کۆرۆنا دەبن، ڕۆژ بە ڕۆژ کەم دەکات.

بەڵام هەتا ئێستا 18407 کەس پشتڕاست کراوەتەوە لە ئێراندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1046 کەسی تریش ڕاگەیەندراون کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

لە تاران بەرزترین ژمارەی توشبووانی نوێی ئەم پەتایە هەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەندراوە 137 کەسی تر هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لە هەرێمی ئەسفەهان 108 کەس.

XS
SM
MD
LG