Accessibility links

بەریتانیا وێستگەکانی هاتوچۆی لەندەن سنووردار دەکات


بەریتانیا بڕیاریدا وێستگەکانی هاتووچۆ ، میترۆ، شەمەندنەفەر و هەروەها پاسەکان لەسەرانسەری لەندەنی پایتەخت سنوورداربکات، هاوکاتی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەلایەن بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جۆنسۆن لە ڕۆژی چوارشەممەدا فەرمانیدا بە داخستنی تەواوی خۆیندگاکان لەسەرانسەری بەریتانیا، ئاماژەشی بەوە کردووە کە بەدووری نازانێت تەواوی هاتووچۆ بۆ ناو و دەرەوەی لەندەن قەدەغە بکات.

سەرەک وەزیری بەریتانیا داواشی لە حکومەتەکەی کردووە پلانەکان پێشنیار بکەن بۆ بەربەست دانان لەسەر تەواوی هاتووچۆکردن ، کە دەبێتە داخستنی کۆمپانیا و کارداری و کەمکردنەوەی بەرچاوی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و هەروەها گردبوونەوەی گشتی ناهێڵێت.

جۆنسۆن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی پێنجشەممە باسی لەوەکرد، هەمیشە ڕێوشۆینی پێویست لە کاتی پێویستدا دەگرێتەبەر.

لەندەن خۆی بۆ هەنگاوی داهاتوو ئامادە دەکات، بیست هەزار سەرباز وکارمەندی لەشکری خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ بەکارهێنانیان لەکاتی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەرچ ڕەوشێکی نائاسایی کە بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایڕۆسی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر.

XS
SM
MD
LG