Accessibility links

کەرکوک تەنها یەک توشبووی کۆرۆنای تێدا ماوە


سەرجەم ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە پارێزگای کەرکوک، نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان، تەنها توشبوویەکیان ماوە، لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی تەندروستی لەپارێزگای کەرکوک، لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا دەڵێت"لەکۆی 7 توشبووی کۆرۆنا لەکەرکوک، 6 کەسیان نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها توشبوویەکیان نەبێت، لەنەخۆشخانە هێڵراوەتەوە."

بەپێی وتەی ئەندامەکەی شانەی قەیرانەکانی تەندروستی لەکەرکوک، سەرجەم توشبووەکانی کۆرۆنا لەوڵاتانی ترەوە بۆ کەرکوک گەڕابوونەوە، بەتایبەت وڵاتی ئێران.

دلێر شوانی، ڕوونیکردەوە ئەمڕۆ پشکنینی 15 کەرەنتیکراویان بۆ گەڕاوەتەوە و پشکنینەکانیان پاک دەرچوون، دەڵێت "ئێستا 4 کەسی کەرەنتینەکراومان هەیە، چاوەڕێی ئەوەین، وادەکەیان تەواو بێت و پشکنینیان بۆ بکەین، تا دڵنیابین لەوەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان نە."

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، ئەندامەکەی شانەی قەیرانەکانی تەندروستی لە پارێزگای کەرکوک، داوای لە دانیشتووانی پارێزگاکە کرد، پابەندبن بە ڕێنوماییە تەندروستیەکانەوە، بەو پێیەی هێشتا بەردەوامن لە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

زانیاری زیاتر لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00


XS
SM
MD
LG