دەسەڵاتدارانی حوکومەتی ژاپۆن دەڵێن ئەو پیاوەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکرد دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسەکە بوو لە ژاپۆن، ڕۆژی چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
بە گوتەی کەناڵی TBS ی ژاپۆنی ئەو پیاوە تەمەنی لە پەنجاکاندا بووەلە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا لە شاری "گاماگۆری" توشی نەخۆشی کۆرۆنا ببوو، پاشان گوایە بە کەسانی دەوروبەری خۆی گوتبوو ئەو دەچێتە دەرەوە لە ماڵ بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاوبکاتەوە لە بری ئەوەی خۆی لە ماڵەوە کارانتین بکات و سەردانی چێشتخانەیەکی کردبوو لە شارەکەی خۆی.
بە گوتەی شارەداری "ئایچی" هیداکی ئۆمۆرا ؛ دوای ئەوەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 4 ی مانگ ئازاردا پشتڕاستکرایەوە، ئەو پیاوە لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە.
پیاوەکە شێرپەنجەی جگەریشی هەبوو.
شارەداری ئایچی گوتیشی پیاوەکە بەهۆی ئەو نیومۆنیایەی لە ئاکامی ڤایرۆسەکە دووچاەی بووبوو، ڕۆژی چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
بۆ زۆربەی خەڵک ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نیشانەکان بە سووکی یان مامناوەندی تیایاندا دەردەکەوێت وەک تا لێهاتن و کۆکین.
بەڵام بۆ هەندێک کەسی گەورە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان هەیە ، نەخۆشییەکە توندتر تیایاندا سەرهەڵدەدات لەوانە نیومۆنیا. زۆرینەیەکی فراوان لە توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبنەوە.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ،ئەو کەسانەی بە سووکی توشی نەخۆشییەکە دەبن لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا چاکدەبنەوە. هاوکات ئەوانەی نەخۆشییەکە بە قورسی لێیان دەدات 3 بۆ 6 هەفتەیان دەوێت هەتا چاکدەبنەوە.
لە سەرانسەی جیهان پتر لە 219 هەزار کەس توشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پتر لە 8 هەزار 900 کەس مردوون. پتر لە 84 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.