Accessibility links

عێراق قەدەغەکردنی هاتووچۆ ڕادەگەیەنێت


بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەنێت

ئەم بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ویەک هەفتەش دەخایەنێت.

لە شاری نەجەف، کە بە شارێکی پیرۆزی شیعە ئاینزاکان دادەنرێت و ساڵانە سەدان هەزار کەسی شیعە سەردانی ئەو شارە دەکەن، شەقامەکان چۆڵ و هۆڵن بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە نوێیانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 گیراوەتە بەر.

لە بەغدا، پایتەختی وڵاتەکە، پۆلیس چەندان خاڵی پشکنینیان داناوە و هەروەها سەربازەکانیش بە شارەکەدا بڵاوبوونەتەوە بۆ چاودێرییکردن و جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی عێراق.

بەپێی ئەو ڕێوشوێنە نوێیانەی لە عێراق گیراونەتە بەر، شوێنە گشتییەکانیش بۆ یەک هەفتە دادەخرێن، وەک هۆڵەکانی سینەما و قاوەخانە و چایخانە و یانەکان و هەروەهاش ڕیگە لەتەواوی بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیش گیراوە.

هەر لەمڕۆ پێنجشەممەوە خوێندنگا و زانکۆکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دادەخرێن. هێشتا نەزانراوە ئایا حکومەتی عێراق ئەو ماوانەی بڕیاری لێداوە، درێژ دەکاتەوە یان نا.

لە عێراق تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، 11 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە، لە سەرجەم ئەو 154 کەسەی پشتڕاست کراوەتەوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

XS
SM
MD
LG