Accessibility links

بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بڕیاری دابڕانی خۆجەیی و ڕاگرتنی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت


(ڕۆیتەرز) فەرەنسا و ئیسپانیا و ئیتالیا ڕایانگەیاند ڕێوشوێنی نوێیان داناوە بۆ سنووردارکردنی هاتووچۆی دەیان ملێۆن کەس و ئوسترالیاش فەرمانی دەرکرد سەبارەت بە هاوڵاتیانی بیانی ئەوانەی دەچنە وڵاتەکەوە دەبێت پابەندی بڕیای دابڕان و جیاکردنەوە بن. ژمارەیەک وڵاتی‌دیکە ڕێوشوێن و سنوری جیاوازیان داناوە بۆ ئەو کەسانەی دەچنە خاکیانەوە، ئەمانە هەمووی لەهەوڵێکدا لەسەر ئاستی جیهان دەدرێت بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

هەڵپەی هاوڵاتیان بۆ کڕینی شمەک و پێداویستی ترس و دڵەڕاوکێی خستەتۆتە نێوان دانیشتوانی ئۆسترالیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و بریتانیا، داوای ئارامی لەهاوڵاتیان کرا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی. تاڕۆژی یەکشەممە 156 هەزار کەس لەسەر ئاستی جیهان تووش بوون و ژمارەی گیان لەدەستدان گەشتە 5800 کەس.

ژمارەیەک وڵات گردبوونەوەی جەماوەریی و چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری و ئاینیان قەدەغەکرد، لەکاتێکدا شارەزایانی تەندروستی داوا لەخەڵکی دەکەن پابەندنی دوورکەوتنەوە بن لەیەکتری بۆ ڕێگەنەدان بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕاوێژکاری نەمسا داوای لەهاوڵاتیان کرد خۆیان جیاکەنەوە و داببڕێن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵگا ئەگەر بێت و لە 5 کەس زیاتر بێت. هەروەها مەرجی بۆ هاتنی هاوڵاتیانی بیانی راگەیاند بۆ وڵاتەکەی.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری هەبوو لەسەر کڵێساکان و ڤاتیکان و بۆنە ئاینەیکانی بۆ چەژنی هەستانەوەی مەسیح بێ ئامادەبوونی خەڵکی بەڕێوە دەچێت، ئەمەش هەنگاوێکە لەمێژوودا ڕوی نەداوە.

جەژنی هەستانەوەی مەسیح 4 ڕۆژ دەخاێنێت و چالاکی جۆراوجۆر لەکەنیسەکاندا بەڕێوە دەچێت، لەڕۆژی 5شەممەوە دەست پێدەکات وتا ڕۆژی یەکشە دەخاێنێت، لەم بۆنەیەدا هەزارن کەس سەردانی ڕۆما و ڤاتیکان دەکەن.

سکات مۆریسن سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ووتی لە نیوەشەوی یەکشەممەوە بڕیارە هەموو ئەوکەسانەی لە وڵاتانی‌دیکەوە دێن دەبێت خۆیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ جیاکەنەوە، ڕێگریش لەو پاپۆڕە تۆرستیانە دەکرێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، لەژێر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون و سەرچاوەی جۆراوجۆری هۆکاری تووشبوون.

مۆریسن لەکۆنفرانسێکی ڕاۆژنامەوانیدا ووتی "ئەوەی لەچەند هەفتەی ڕابردوودا بینیمان بەرزبوونەوەی ژمارەی وڵاتانە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە سەرچاوەی هەندێک تووشبوون لەوڵاتانی‌دیکەوە دێت.

یەکێک لە مەرجەکانی ئوسترالیا هەمان مەرجە نیوزلاندا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند.

* قەدەغەکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی کەشتەکانی فڕۆکە

ڕۆژی شەممە پزیشکی تایبەتی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ دڵنیایی‌دا سەرۆک تووشی ڤایرۆسەکە نەبوە، هەروەها مەرجەکانی هاتووچۆی فراوان کرد هەردوو وڵاتی بریتانیا و ئیرلەندایشی گرتەوە.

سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ شاندی حکومەتی بەرازیل کۆبوویەوە، دواتر پشتراستکرایەوە بەلانی‌کەم یەکێک لەئەندامانی شاندەکەیان تووشی ڤایرۆسەکە بوە.

بڕیارەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ کەمبوونەوەی لەبەرچاوی بەفڕۆکە لەسەر ئاستی جیهان دەردەخات و باڵنەری کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی بوو بۆ کەمکردنەوەی چالاکیەکانیان. کۆمپانیای ئەمریکان ئێرلاین بەنیازە کەشتەکانی بەڕێژەی 75% کەمکاتەوە تا ڕۆژی 6ی مانگی 5ی داهاتوو و لەئێستاد کەشتی فڕۆکە گەورەکانی ڕاگرتوە.

دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوونەکان لەدەرەوەی ووڵاتەوە دەهاتنە ناوچین بۆ 2 ڕۆژ لەسەر یەک، چین چەختی کەردەوە لە پشکنینی هاوڵاتیانی لەوڵاتانی بیانیەوە دێن بۆ فڕۆکەخانەی پەیژین.

بەرپرسێکی حکومەت لەبەیژین ووتی ئەو کەسەی دەگاتە پایتەخت و لە دەرەوەی وڵات هاتوە، دەستبەجێ دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوەیەکی ناوەندیی بۆ جیاکردنەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، بەمەبەستی چاودێریکردنی. ئەم بڕیارە لەئەمڕۆوە 16ی مانگ دەجێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێدەچێت چین کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو، لەمانگی 12ـەوە و لەئێستادا ڕووبەڕوی مەترسی هاتنە ناوەوەی تووشبوونەکان بۆ وڵاتەکەی دەبێتەەوە، لەکاتێکدا لەناوخۆی وڵاتەکەیدا تووشبوونەکان کەمدەبێتەوە.

تا ئەمرۆ چین 80984 تووشبووەن و 3203 گیان لەدەستدانی تۆمارکردوە. لەوەتای مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو چین ڕێوشوێنی تووندوتۆڵی گرتەبەرو هاتووچۆی لەچەند شارێکی گەورە قەدەغەکرد.

* قەدەغەکردنی هاتووچۆ و جیاکردنەوەی خۆجەیی

لەچووارچێوەی باری نائاسایی‌دا بۆ ماوەی 15ڕۆژ، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبەەنەوەی پەتاکە، ئیسپانیا کە دوای ئیتالیا دووهەم بەرزترین وڵاتی ئەوروپایە لەڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا، ڕۆژی شەممە بەشێک لە هاتووجۆی دانیشتوانی سنووردار کرد، ئەم بڕیارە 47 ملێۆن کەسی گرتەوە.

شەقامەکانی مەردرید و بەرشەلۆنە چۆڵ بوون، میدیاکان و ڕاگەیاندنی سەرەکی وڵات درووشمی "پێکەوە ڕوبوڕوی ئەم ڤایرۆسە دەبینەوە" مانشێتی سەرەکیان بوو.

تەلەفیزێۆنی ئیسپانیا ووتی ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەڕۆژی هەینی ڕابردوودا گەشتۆتە 193 کەس و ژمارەی تووشبوونەکان 6250 و ژمارەی مردنەکان 120 کەسە.

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوەکان لە 72 کاتژمێردا فەرەنسا بڕیاریدا لە ڕۆژی یەکشمەوە فرۆشگا و ڕێستۆرانت و جێگاکانی کات بەسەربردن داخات و داوای لەدانیشتوان کرد کە ژمارەیان 67 ملێۆن کەسە لەماڵی خۆیان نەیەنە دەرەوە.

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئێدوارد فیلیپ ووتی حکومەتەکەی هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نەماوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتی تەندروستی وڵاتەکەی ڕایگەیاندا 91 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوەکان گەشتۆتە نزیکەی 4500.

وەزیری تەندروستی بریتانیا مات هانکۆک ووتی لەچوارچێوەی پلانەکان دژ بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆرۆنا ووڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ قەدەغەکردنی کردنبوونەوەی گەورە دەکات و ئەوانەی تەمەنیان سەروو 70 ساڵە بۆ ماوەی نزیکەی 4 مانگ جیایان دەکاتەوە.

حکومەتی ئەرجەنتین ڕایگەیاند لەڕۆژی شەممەوە ڕێگای گەڕانەوە لەو کەسانە دەگرێت ئیقامەیان نەیە و سەردانی وڵاتانیان کردوە ڤایرۆس تێدا بڵاو.

حکومەتی کۆلۆمبیا دوای چەند کاتژمێرێک لەداخستنی سنوری لەگەڵ فنزویلا، ڕایگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنمایەکانی تەندروستی و جیاکردنەوەیان، 4 هاوڵاتی ئەوروپایی دەردەکات.

لەڕۆژی یەکشەمەوە کۆریای باشوور ئەوانەی سەردانی وڵاتەکە دەکەن و لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا و ئیسپانیا و هۆڵانداوە هاتوون، پشکنین و ڕێوشوێنی تووندوتۆڵیان بەرامبەر دەکات بۆ جیاکردنەوەیان، هاوشێوەی پشکنینەکانی جیاکردنەوەی لەسەر چین و ئیتالیا و ئێران دانرابوون.

سەرباری پێوانەی پلەی گەرمای بۆ کەسەکانی لەو وڵاتانەوە دێن دەکرێت، دەبێت لە فڕۆکەخانە ئاپسی ئەلیکترۆنی لەسەر تەلەفوون و کۆمپیوتەرەکانیان دابەزێنن، حکومەتی کۆریای باشوور ئامادەی کردوە بۆ ئاگەدارکردنەوی دەسەڵاتی تەندروستی ڕۆژانە لەدەرکەوتەکانی پەیوەندی بە ڤایرۆسەکەوە هەیە.

کۆریای باشوور پشکنینی بۆ سەدان هەزار کەس کەردوە و لەڕێگای تەلەفوون و تەکنەلۆجیای سەتەلایتەوە چاودێری ئەو کەسانە دەکات ئەگەری هەیە هەڵگری ڤایرۆسەکەبن.

نێردراوی هاوبەشی ئەوروپا و ڕوسیا بۆ هەسارەی بارم ڕاگیرا

وەک بەشێک لەهۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەوروپاو ڕوسیا ئەرکێکی هاوبەشیان بۆ ناردنی کەبسولێک بۆ هەسارەی بارام بۆ ماوەی 2 ساڵ ڕاگرت.

ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا و ڕووسکۆزمۆسی ڕوسیا ڕایانگەیاند ئەرکی نێردراوی ساڵی 2012ـەیان ڕاگرتوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو کەبسوولەکە لەمانگی 7 یاخود 8ی ئەمساڵدا هەڵدرێت.

بەرپرسانی هەردو ئاژانسی ئاسمانیی ووتیان ڕێگریەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر هاتووچۆ دانراوە و هەروها ژمارەیەک کێشەی تەکنیکی هۆکاری دواخستنەکەیە.

ووتیشیان مەترسیەکانی سەبارەت بەکێشە تەکنیکەیکان و ئەگەری بۆتە هۆکاری گفتووگۆکردن لەسەر ئەگەری دواخستنی، هەروەها ووتیان ڕێگریەکان لەتەشەنە سەندنی ڤایرۆسەکە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لەبڵاوکراوەیەکدا بەرپرسی گشتیی ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا "جان وارنەر" ووتی "دەمانەوێت لە100% دڵنیابین ئەرکەکە سەرکەوتوو ئەبێت، ئامانجی ئەرکەکە دانانی ئۆتۆمۆبێلێکە لەسەر هەسارەی بارام بۆ بەردەوامی دان بە توێژینەوە لەسەر ژیانی ڕابردوو لەوێ. ئەمەش یەکەم تۆتۆمۆبێل دەبێت دەتوانێت تاقوڵایی 2 مەتر لەژێر خاکی هەسارەکەدا هەڵکەنێت و بەدوای نیشانەکانی ژیاندا بگەڕێت.

ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا هەڵدەسێت بە نەخشەدانان بۆ ئۆتۆمۆبیلێک ناوی شارەزای کیمیای بەریتانی لێنراوە ( رۆزالیند فرانکلین) ئەوەی ناسراوە لەبواری DNAدا.

ئاژسانی کۆزمۆسی ڕوسیاش مووشەک و یەکەی نیشتنەوە و سەکۆی نیشتەنەوەی نێردراوەکە دابین دەکات ناسراو بە ExoMars باشترین کات بۆ هەڵدانی کەبسول بۆ بارام 2 ساڵ جارێک ڕێدەکەوێت، ئەویش کاتێکە هەردوو هەسارەکە بەرەو نزیکەوتنە لەیەکتر دەڕۆن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:57 0:00


XS
SM
MD
LG