Accessibility links

دکتۆر رەئوف کەریمی: دەمانتوانی مودیلی بەرەنگاربونەوەی چین لە بەرامبەر کۆرۆنادا بۆ ئێران بگوازینەوە


Dr. Raof Karimi
Dr. Raof Karimi

هەر وەکو دەبینین نەخۆشی ڤیرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگوازرێتەوە. ئێران پاش چین لە نێوان هەرە ئەو وڵاتانەدایە کە تووشی ئەم پەتایە بوە. ئاخۆ کاربەدەستانی ئێرانی تا چەند سەرکەوتوو بوونە لە بەرەنگاربونەوەی ئەم نەخۆشیە؟

تا چەند لەسەر بازار و ئابوری کاریگەری هەبوە؟

ئەم پەتایە جیاوازی لە نێوان مرۆڤەکان دەکات، هەژار یان دەوڵەمەند؟

دەوڵەت تا چەند سەرکەوتوو بوە لە رێنماییەکانیدا و هاووڵاتیان تا چەند پابەند و گوێ ڕایەڵی پیادەکردنی ئەو رێنمایانە بوونە؟

تا چەند پزشکانی پشتیان بە خۆیان بەستوە وە یاخود چاوەڕوانی هاریکاری جیهانی دەرەوەدان؟

ئایا شتێک هەیە بە ناوی تیوری پیلانگێڕی و شەری بایۆلۆژی؟

Iran Coronavirus | ویروس کرونا ایران
Iran Coronavirus | ویروس کرونا ایران

دکتۆر رەئوف کەریم پزشکی گشتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " بەداخەوە بەو جۆرە کە پێویست بوە نەیانتوانیوە بەرەنگاری ئەم بارودۆخە ببنەوە، ئەکرا زۆر باشتر لەم بارودۆخەی کە ئێران تێدایە لەگەڵدا روبەروو ببینەوە لەبەر ئەوەی ئێمە ئەمانزانی بارودۆخەکە لە چین چۆنە و چۆن هەڵس و کەوتی لەگەڵ دەکەن وە ئەمانتوانی هەر ئەو مۆدێلە بگوازینەوە ئێرە ".

دکتۆر کەریمی هەر وەها دەڵێت " کێشەی نەخۆشی کۆرۆنا، کێشەیەکی پزشکیە نەک سیاسی بەڵام مەخابن هەندی بریار لە لایەن کەسانی نە پزشکیەوە درا، بەشێک لەوانەی کە بریاریان دا قوم نابێ کەرەنتینە بکرێت لەبەر ئەوەی جێگایەیەکی پیرۆزە ( مقدسە) ئەمە پەیوەندی بە ئاێین و سیاسەتەوە نییە، ئێمە لەگەڵ پرسێکی پزشکیدا روبەرووین، لەگەڵ مردن و ژیانی خەڵکدا روبەرووین ".

دکتۆر کەریمی دەشڵێت " بە پێی یاسا ئەگەر حکومەت بیەوەی شوێنێک کەرەنتینە بکات، دەبێ پێداویستیەکانی ژیانیشیان بۆ دابین بکەن، دەبێ بودجەی بۆ دابین بکات. لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک پابەندی رێنماییەکان نیین و هێشتا لەو بڕوایەدا نیین و هەستیان بەوە نەکردووە کە کێشە ئەتوانی زۆر قورس بێت، ئەتوانی کارەساتێکی زۆر گەورە بخوڵقێنی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:47 0:00


XS
SM
MD
LG