بڕیارە ئیسپانیاش وەکو ئیتالیا بکات بۆ ڕاگەیاندنی داخستنی تەواوی وڵاتەکە لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا هەنگاوی توندتر دەنێن بۆ کەمکردنەوەی پەیوەندی لە نێو خەڵکی بۆ کەمکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوکات چین کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بوو هەتا دێت حاڵەتەکان تیایدا کەمتر دەبێتەوە.
بە پێی بەرنوسێی حکومەتی ئیسپانیا کە دەست ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد کەوتووە، حکومەت پلانی داڕشتووە باری نائاسایی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگەیەنێت و هاتوچۆکردنی خەڵکی کەم بکاتەوە لەو وڵاتەی کە دانیشتوانەکەی 46 ملیۆنە.
گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو ئیسپانیا دەگەڕینەوە لە کاتێکدا هەواڵی داخستنەکە بڵاو بۆتەوە.
تەنها لە کاتێکدا ڕێگە دەدرێت بە خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیان دەربچن ئەگەر بڕۆن بۆ خواردن یان دەرمان کڕین، بۆ سەرکارەکانیان، بۆ نەخۆشخانە و بانکەکان. هەروها ڕەێگەش دەدرێت بە کەسێک بڕوات خزمەتی منداڵێک یان بەساڵاچوویەک بکات. بڕیارە ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێبکات.
دەستبەجێ ئیسپانیا هەمو خوێندنگاکان، زانکۆکان، ڕێستورانتەکان، باڕو هۆتێلەکانی لە سەرانسەری وڵاتەکە داخستووە بێجگە لە فرۆشگا سەرەکییەکان ژیانی خەڵکی.
کاربەدەستانی تەندروستی لە ئیسپانیا دەڵێن ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوون زیاد بووە بۆ 5 هەزارو 700 توشبوو کە نیوەی ئەو ژمارەیە لە مەدریدی پایتەختە. نزیکەی 1500 حاڵەت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوو تۆمار کراون. هەتا ئێستا 136 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە ئیسپانیا گیانیان لەدەست داوە.