Accessibility links

کۆمپانیای ئەپڵ بازارەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دادەخات


کۆمپانیای ئەپڵ شەوی هەینی ڕایگەیاند هەمو بازارەکانی، جگە لەوانەی چین، بۆ دوو هەفتەی داهاتوو دادەخات بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەڕێوەبەری گشتی ئەپڵ تم کوک لە نامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت " ئێمە هەمو دوکانەکانمان لە دەرەوەی چین هەتا 27 ی مانگی سێ دادەخەین." و ئەو دەشڵێت " لە هەمو ئۆفیسەکانمان لە سەرانسەری جیهان ڕێگە دەدەین ئەندامەکانمان لە لە ماڵەوە کارەکانی خۆیان بکەن ئەگەر جۆری کارەکە لە ماڵەوە بکرێت."

ئەپڵ لە ڕۆژی هەینی هەر 42 بازاڕە سەرەکییەکانی خۆی جارێکی تر کردەوە.

هاوکارییە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، بۆ هاوکاری کردنی ئەوانەی کە نەخۆشن و ڕێگەگرتن لە وەی خراپی ئابوری کاربکاتە سەر کۆمەڵگەکان، هەتا ئێستا گەیشتۆتە 15 ملیۆن دۆلار.

بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەتا ئێستا زیاتر لە 138 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاد لە 5 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

XS
SM
MD
LG