Accessibility links

دکتۆر زانا مەحمود: مەترسییە گەورەکەی کوردستان قەرەباڵەغییە


هەرێمی کوردستانیش وەک تەواوی جیهان چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، وەک بەرپرسان ئاماژەی پێدەکەن، زۆربەیان لە کەرەنتینەکان گل دراونەتەوەو چارەسەری وەردەگرن.پسپۆڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆر زانا مەحمود کە پسپۆڕی تەندروستی ئاژەڵە پێی وایە ئێستا لە قۆناغی ڕێگریکردن لەو ڤایرۆسەداین بەڵام دەشڵێت "بەڵام ئەگەر بڵاوببێتەوە دەچینە قۆناغی بەرگری کردن، بەڕاستی قۆناغێکی زۆر زەحمەت دەبێت."

لە سۆشیاڵ میدیاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕێنومایی زۆر دەدرێت لەسەر خراپی قەرەباڵەغی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم پزیشکەش باس لەوە دەکات خۆپاراستن باشترە لە وەرگرتنی چارەسەری، دەشڵێت "گەورەترین گرفت ئەوەیە نازانرێت کێ هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لە قەرەباڵەغیدا ڕەنگە بە سەدان کەس تووش بکات، هێشتا لە کوردستان تووش بووەکان بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسانەوە بووە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، یان لەسەردانی ئێران بوون. واتە ڤایرۆسەکە لە ناوخۆی هەرێمدا بڵاو نەبۆتەوە".

ئەم پزیشکە باس لەوە دەکات کۆرۆنا ڤایرۆس لە ساڵی 1930 ەوە لە ئەمەریکا سەری هەڵداوەو خێزانێکی ڤایرۆسی فراوانە، بەڵام ئەم ڤایرۆسە کۆرۆنا تازەیەو بەردەوامیش لە خۆ نوێ کردنەوەدایە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:12:35 0:00


XS
SM
MD
LG