Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە لە مانگی چوارەوە بەرهەمی نەوتی زیاد دەکات


کۆمپانیای ئارامکۆی نەوتی دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لە مانگی چواردا بەرهەمی نەوتی خاوی بۆ 12 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات.

ئەم هەنگاوەش ڕەنگە کاریگەرییەکی باشی هەبێت لەسەر ئەو بەڵێنەی وڵاتەکە داویەتی بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانی پاس ئەوەی ڕوسیا ئامادەنەبوو هاوکاری بکات بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی کە بوو بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 25٪ لە ڕۆژی دووشەممە. ئەمەش خێراترین دابەزینی نرخی نەوت بوو لەوەتای شەڕی کەنداوی ساڵی 1991 وە.

کۆمپانیای ئارامکۆ کە بە فەرمی بە کۆمپیانیای نەوتی عەرەبستانی سعودیە دەناسرێت، ڕۆژی سێشەممە لە بازاری بۆرسەی ڕیاز ڕایگەیاند، ڕۆژی 300 هەزار بەرمیل لە بەرهەمەکان زیاد دەکرێت و ڕایگەیاند " کۆمپانیاکە لەگەڵ کڕیارەکانی ڕێککەوتووە لە یەکی مانگی 4 ی 2020 وە بەرهەمی زیاتریان بۆ دابین بکات. کۆمپانیاکە چاوەڕوانیش دەکات ئەم کارە کاریگەری ئەرێنی درێژدەمی دارایی دەبێت."

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکان کەمبوونەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا و بەو هۆیەشەوە داواکاری لەسەر نەوت کەمبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG