Accessibility links

وەزیرێکی فەڕەنسا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت


هاوەڵێکی لە حکومەتی فەڕەنسا وتی وەزیری کلتوریی فەڕەنسا نوێترین سیاسەتمەدارە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێکی فەڕەنسا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیفەر ڤیران وتی وەزیری کلتوریی فەڕەنسا فرانک ڕێستەر بارودۆخی باشە و لە ماڵەوە پشوو دەدات.

بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا پێنج پەرلەمانتاری فەڕەنسا و کارمەندێکی کافتریای پەرلەمانی وڵاتەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

سەرچاوەکانی وەزارەتی کلتوری فەڕەنسا وتیان ڕێستەر لەوانەیە لە یەکێک لە پەرلەمانتارەکانەوە ڤایرۆسەکەی بۆ گوازرابێتەوە، هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنیشدا کۆبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG