Accessibility links

زانیاریەکانی پێویستە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بزانیت


ڤایرۆسی کۆرۆنا:

سەرەتا ئەم ووشەیە ئاماژەیە بۆ گرووپێک لەسەدان جۆری ڤایرۆسی هاوشێوە، لەژێر مایکرۆسکۆبدا شێوەی وەک تۆپێک وایە بزماری تێچەقیبێت، وەک شێوەی تاجە گووڵینە. 7 جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە لەوانیە کاریگەریان لەسەر مرۆڤ هەبێت. لە شێوەی نەخۆشیەکانی هەڵامەتە بەڵام تووندترە و بڵاوە، جۆرەکانی بریتیە لە (سارس، ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە، ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست).

ڤایرۆسی کۆرۆنا -19 چۆن ناونراوە

کۆرۆنا ناوی ئەو نەخۆشیەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕوودەدات. یەکەم چوار پیتی لە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگیراوە و پیتی "D" لەنەخۆشیەکەوە کە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، ژمارە 19 ئاماژەیە بە سەرهەڵدانی نخۆشیەکە لەوساڵەدا واتە 2019.

گواستنەوەی نەخۆشی:

دکتۆر ئنتۆنی فۆشی لە پەیمانگای تەندروستی نیشتمانیی ئەمریکا ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت تائێستا ئاشکرا نیە کە "گواستەنەوە لەکۆمەڵگادا" واتە نەخۆشیەکە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دەگوازرێتەوە بێ ئەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی کەسێک لەگەڵ کەسی نەخۆش هەبووبێت، سەردانی جێگایەکی نەکردوە ڤایرۆسەکە تێیدا بڵاوبوبێتەوە. ئەمە وەک مەتەڵ دەمێنێتەوە تائەو دەمەی زانکان لەشێوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە تێدەگەن. پیدەچێت بەتەواوەتی بڵاوبوونەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی‌دیکە جیاوزا بێت، دەرکەوتوە نەخۆشیەکە لەنێوان کەسانی پێکەوە دەژین یاخود پەیوەندیان هەیە یان بۆ ماوەیەک لەشوێنێکدا پێکەوە بوون گوازرابێتەوە، وەک ئەندامانی خێزان.

پەتاکەوە بڵاوبوونەوەی:

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەیە تووشی یەک جۆر نەخۆشی دەبەن. پەتا بڵاوبوونەوەی پەتاکەیە لەناوچەیەکی بەرفراواندا و بڵاوبوونەوەی بەرەو وڵاتان و کیشوەریدیکە. زۆر لە پزیشکەکان ئەوم جۆرە زاراوانە بەکاردێنن بۆ نەخۆشیەک بەئاسانی کۆنترۆڵ نەکرێت، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە کەسانی زۆر گیان لەدەست دەدەن. دوا پەتا لەساڵی 2009دا بڵاوبویەوە کاتێک ڤایرۆسێکی ئینفلوەنزای نوێ بەناوی H1N1 لەوڵاتەیەکگرتوەکان بڵاوبوویەوە و دواتر بەزەویدا. ناوەندەکانی دژە نەخۆشی خۆپاراستن لێی لەئەمریکا گیان لەدەستدان بەهۆیەوە لەنێوان 151 هەزار بۆ 600 هەزار کەس دەخومڵێنن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەنەخۆشی (ڤایرۆسی کۆرۆنای-19) گیان لەدەست دەدەن لەدەوروبەری 3.4%ی تووشبوونەکانە و زیاتر کەسانی تەمەن 60 ساڵ و سەرووتر و کەسانی کێشەی تەندروستیان هەیە دەگریتەوە بەراورد بەکەسانی تمەن کەمتر یاخود گەنج کە کەمتر تووش دەبن. 8% کەسە تووشبوەکان پێوستیان بەبەچارەسەری نەخۆشخانە نیەو لەماڵەوە بێکێشە چاکدەبنەوە. ڕێژەی مردن بۆهۆی نەخۆشی سارسەوە 9.6% بوو، ڕێژی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 34.4%.

نیشانەکانی:

کاتێک کەسێک هیج نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت کە تووشی نەخۆشیەکە بوە، لەوانیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بۆ کەسانی‌دیکەی بگوزێتەوە. کاتێک کەسێک نیشانەیەکی لیدەرەکەوێت، نیشانەکان ئاشکران و ڕوونن، لەوانە (کۆکە، تا، گرفتی هەناسەدا) تووندیی نیشانەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی‌دیکە دەگۆڕێت، بەڵام شارەزایان دەڵێن باوترین شێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەنێوان دوکەسدا تێکەڵاوبووبن ئەگەر یەکێکیان نیشەنەکانی تێدا دەرکەوتبێت ئەوا بۆکەسی دووهەم دگوازرێتەوە.

جیاکردنەوەی نەخۆش:

جیاکردنەوە واتە کەسێک نەخۆشبێت یان نا، لەکەسانی‌دیکە دوردەخرێتەوە. ئامانج لەجیاکردنەوە پاراستنی ئەو کەسانیە تووش نوبوون و ڕێگریکردنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. لەوانیە گەورە تەمەنەکان پێیان خۆش بێت لەماڵ نەیەنە دەرەوە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا، واتە هاتوچۆی دەرەوە بۆ پێویست نەبێت نەیکەن. لەوانیە نەخۆشخانەکانیش جێگای جیاکردنەوەی نەخۆشی تێدابێت، بۆ دورخستنەوەی تووشبوەکان لەکەسانی‌دیکەی تووش نەبوون.

ئەگەر کەسێکیان جیاکردەوە، ڕێگا لەو کەسانە دەگیرێت کەتووشی ڤایرۆس بوون ناوچەیەکی دیرایکراو جێبێڵن. کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین بڵاوبویەوە جیاکردنەوەی تەندروستی بەسەر چەند شارێکدا سەپێندرا. هەندێک وڵاتی‌دیکە هاوڵاتیانی خۆی جیاکردەوە کاتێک لەچین گەڕابوونەوە. ئەو ئەمریکایانەی لە ووهان دوورخرانەوە، پاپۆڕەکانی دەریا ئەوانەی تووشبونیان تێکەوت لە بنکەی سەربازی لەنگەریان گرت و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ کردن.

چارەسەر:

ئەو هەنگاوانەیە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دەنرێت تابەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵبن و سەرکوتووبن، یاخود تووشی نەبن. لەئێستادا چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا و ئایدز هەیە. بەڵام تائەم ساتە وەک دەرمان یاخود کووتان چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا-19 نەدۆزراوەتەوە، چارەسەرکانیش پریتیە لەدابین کردنی نەخۆشخانەوە ئامێر و دەرمانی پاکردنەوە خاوێنکردنەوە و چارەسەری دیکە وەک دابین کردنی دەرمانی کەمکردنەوەی تا و ئاسانکردنی هەناسەدان و دابین کردنی ئۆکسجین.

دەرمان و ڤاکسین:

چەند دەرمانێک تاقیکراونەتەوە دژ بە ڤایرۆسن وەک Gilead Sciences گلیاد سیانسیس و

Remdesivir رێمدێسڤیر کە بۆ جارەسەری ئیبۆلا بەکار دێت، بەڵام چین وەک چارەسەر بۆ ڤایرۆسی نوێ بەکاریدێنێت و پەرەی پێداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:46 0:00

XS
SM
MD
LG