سەرۆکی تورکیا لەڕیی کردنەوەی دەرگا بەڕووی پەنابەران و کۆچبەرانی نیشتەجێی وڵاتەکەی بەرەو یۆنان و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی دەستکەوتی داراییە لە یەکێتی ئەوروپا.
دکتۆر جەبار قادر دەڵێت وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەزانن سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا لە سوریا و لە لیبیا هەمووی شکستیان هێناوە و دەڵێت سەرۆکی تورکی لە ئێستادا وەک ئاژەڵێکی بریندار وایە هەربۆیە بە چواردەوریدا قۆچ دەهاوێت. فەرموون لەگەڵ دەقی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی داوە.