Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئەو ووڵاتانەی ئەگەری نەگەشتنی کۆرۆنا بۆ وڵاتیان بەدوور دەزانن "هەڵەیەکی گەورە دەکەن"


جنێف (ڕۆیتەرز) – بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم جیبریسێۆس ووتی هەچ وڵاتێک ئەگەری دوور دانانی نەگەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتەکەیان دانێت، ئەوا " هەڵەی کووشندە" دەکات و وڵاتانی دەوڵەمەندیش کە ئەو ئەگەرە بەدوور دەزانن لەخۆیان، دەبێت خۆیان بۆ سەرسوڕمان ئامادەکەن.

هەروەها بەڕێوەربەری جێبەرجێکاری بەرنامەی باری نائاسایی تەندروستیی لە ڕێکخراوەکە ووتی "ئێران کە ڕێژەی گیان لەدەستدانەکانی دوای چین بەرزترینە ، لەوانەیە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی زۆر خراپتربێت لەوەی لە ئێستادا هەیە". سەرباری ئەمەش ووتی " سەبارەت بە چارەنووسی خولی ئۆلۆمپیاتی داهاتوو بڕیارە لە ژاپۆن لەمانگی 7ی داهاتوودا بکرێت، ڕێکخراوەکە ووتوێژ لەگەڵ ڕێکخەران دەکات".

بەڕێوەربەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتیشی "دەبێت هیچ وڵاتێک ئەو ئەگەرەی لەبەرچاو نەبێت وڵاتەکەی ئەو ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاونابێتەروە، ئەو جۆرە بۆچوونە هەڵەیەکی کووشندەیە".

ووتیشی "ئەگەر ئیتالیا بەنموونە وەرگرین، ئەندامی گروپی وڵاتانی پیشەسازیی7 ـە، سەرسووڕهێنەرە لەو وڵاتە بڵاوبێتەوە، بڵاوبوونەوەیشی لە وڵاتانی‌دیکەی پیشکەوتوو جێگای سەرسووڕمانە".

تێدرۆس ووتیشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیڕان و ئیتالیا و کۆریای باشوور گەشتۆتە "قۆناغێکی مەترسیدار"، داوای لەوڵاتان کرد هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی زیاترکەن.

سەباری ئەمەش لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەوانان ووتی "ئەگەری هەیە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانی بڵاوبێتەوە، ئێستا کاتی دڵەڕاوکێ نیە، ئێستا کاتی هەنگاونانە بۆ نەهێشتنای بڵاوبوونەوەی و پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان".

لەوەڵامی پڕسیارێکدا لەسەر ڕێژەی گیان لەدەستدانەکان کە لە ئێران بۆ تە 10% لەنیوان تووشبوەکاندا، بەڕێوەربەری جێبەجێکاری بەرنامەی باری نائاسایی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (مایک رایان) ووتی "ئەوە ئاماژەیە نەخۆشیکە لەئێراندا بەشێوەیەک بڵاوبۆتە سختترە لە ئامار و ڕاگەیاندنە فەرمیەکان.

بەرپرسانی تەندروستی جیهانی سەنگی دەخەنە سەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆن

بەرپرسانی تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا سەنگی دەخەنە سەر ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێت بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە تائێستا دوای بڵاوبوونەوەی لە چیندا لەکۆتایی مانگی 12ی ڕابردوودا لە 60 وڵاتدا بڵاوبۆتەوە و زیاتر لە 87 هەزار کەسی تووش کردوە.

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور مەشقی سەربازیی هاوبەشیان هەڵوەشاندەوە، وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگاهی‌ نوێی‌دا بە هاوڵاتیانی لەسەر گەشتکردن و ئامۆژگاریی کردن بە خۆلادان لە گەشتکردن بۆ کۆریای باشوور، کە لەدوای چین زۆرترین تووشبوونی تێدا تۆمار کراوە.

بەرپرسانی تەندروستی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ووتیان 586 تووشبوی نوێ لەوەڵاتەکدا هەیە، بەمەش ژمارەی گشتی دەگاتە 3736 تووشبوو.

دوای داواکانی حکومەت لە خەڵکی بۆ خۆلادان لەکۆڕو کۆبوونەوە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن (شینزو ئابی) داوای کرد قوتابخانەکان بۆ چەند هەفتەیەک داخرێن. هەروەها بەرپرسانی ئەو ووڵاتە باس لەئەگەری هەڵوەشاندنەوەی خولی ئۆلۆمپیاتی 2020 دەکەن.

لەژاپۆن نزیکەی 252 تووشبوون هەیە بێجگە لە تووشبوونی 700 کەس لەسەر پاپۆڕێکی گەشتیاری لەچەند هەفتەی ڕابردووەوە لەیۆکۆهاما لەژێر چاودێریدایە.

شانشینی عەرەبستانی سعودی تائێستا هیچ تووشبوونێکی ڕانەگەیاندوە، بەڵام وەک کاردانەوەیەک بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون و بڵاوبوونەوە ڕێگای حەجکردنی داخست.

سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا سکۆت مۆریس ڕایگەیاند حکومەتەکی پلانی وەڵامدانەی باری نائاسیی دەستپێکردوە، وەک کاردانەوەیەک و ناوی لێنا "خۆپاراستن و بائاگابوون"، ووتیشی لەوباوەڕەدایە پەتاکە دەبێتە جیهانی.

مۆریس ووتی " لەسەر ڕێنومایی و ئامۆژگاریی شارەزایانی تەندروستی، ئاماژە هەیە بەم زوانە جیهان دەچێتە قۆناغی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگشتیی.

هەفتەی ڕابردوو دوای گیان لەدەستدانی کەسێک، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆن سەردانی نەخۆشخانەی کرد، پشتیوانی خۆی بۆ کارمەندانی تەندروستی ڕاگەیاند و وتی ئێمە دەزانین لەئێستادا تەنها لەسەرەتاداین.

لەجنێف بەرپرسی کۆمیتەی باڵای مافی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان میشێل باشیلێت ئاگاهی‌دا لە ڕەگەزپەرستیی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسەکەوە هەیە، لەمبارەیەوە ووتی "پەتای ڤایرۆسەکە بۆتە شەپۆلێکی بێزاریی دژ بە ڕەگەزی چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد ئەوپەڕی هەوڵیان بدەن ڕێگریی لە ڕگەزپەرستی و هاوشێوەکانی بەکەن.

سەرۆکی پۆلیسی بریتانیا داوای یاسای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەک بۆ پۆلیس دەکات

لەندەن – گەورە ئەفسەری پۆلیسی بریتانیا داوای لەحکومەت کرد چوارچێوەیەکی یاسایی دانێن تا پۆلیس تەکنەلۆجیای نوێی زیرەک بەکاربێنێت.

لەمیانەی قسەکانیدا لەسەر ناسینەوەی ڕاستەوخۆی دەمووچاو، کە پۆلیسی بریتانیا لە مانگی یەکەوە لە لەندەن بەکاری دەهینێت، سەرۆکی پۆلیس کریسیدا دیک ووتی ئەو پێشوازی لەبەڵێنی حکومەت دەکات ئەوەی لە ساڵی 2019دا پەسەندکرا، بەدامەزراندنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهینانی تەکنەلۆجیای زیرەک لەلایەن پۆلیسەوە لەبوارەکانی پێوانەی زیندەوەر و DNA.

دیک ووتیشی باشترین ڕێگا بۆ دڵنیابوون لە بەکارهینانی تەکنەلۆجیای نوێی پەرەپێدراو بەڕێگایەک پشتیوانی وڵاتی لێ بکرێت، ئەبێت حکومەت چوارچێوەیەکی یاسایی لەپەرلەماندا لەسەری تاوتوێکات، بەئاشکراش پرسی پێبکرێت، تاسنووری چۆنێتی بەکارهێنای ئەو تەکنەلۆجیایە لەلایەن پۆلیسە دەستنیشانبکرێت.

سەرباری ئەمەش ووتی "یاساکەمان بۆ دەستنیشانکەن و ئێمە لەچوارچێوەیدا کاردەکەین. ڕەتیشی کردەوە پرۆگرامی ناسینەوەی دەمووچاو ڕەگەزپەرستیی پێوەدیارە بێ بەوپێ‌یەی کارکردنی بەوردی بۆڕەنگی پێست دەگۆڕێت.

دیک ووتیشی "ئێمە دەزانین هەندێک پرۆگرام هەرزان هەیە لایەنگریی ڕەگەزیی دەکات، بەڵام وەک ووتم ئێمە نیمانە، سەخترین ئەرکیش لەئێستادا ئەوەیە چۆن بتوانین ئافرەتێکی داواکراو ئاسانتر لە پێاوێک داواکراو جیاکەینەوە.

جێی ووتنە کۆمپانیایەکی ژاپۆنی تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەمووچاوی بۆ پۆلیسی لەندن دابین کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:50 0:00


XS
SM
MD
LG