Accessibility links

دکتۆر جەلال سەعید: ئاژەڵ سەرچاوەی ڤاێرۆسی کۆرۆنایە


Dr. Jala Aziz Saeed.MD
Dr. Jala Aziz Saeed.MD

بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤیرۆسی کۆرۆنا ترس و دڵەراوکیەکی زۆری لە وڵاتانی جیهاندا درووستکردووە بە نەبوونی چارەسەریەکی دیاری کراوو وە یاخود دەرمانێک یان دەرزیەک بۆ ئەم ئەخۆشیە.

ئاخۆ ئەم نەخۆشیە چییە و چۆن درووست بوو؟ چی دەبێ بکرێت بۆ خۆپاراستن لەم ڤیرۆسە؟ تا چەند دەبێ لە دەست دان و ماچ کردن و خڕبونەوەی لە شوێنە گشتیەکان خۆمان بپارێزین؟

Virus Outbreak Mideast Iran
Virus Outbreak Mideast Iran

دکتۆر جەلال عەزیز سەعید پزشکی هەناو و فریاگوزاریەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " کۆرۆنا ڤایروس، کۆمەڵە ڤاێرۆسێکن کە زۆربەیان لە ئاژەڵدا دەژین وەکو سەگ، پشیلە، حوشتر، شەمشەمە کوێرە وە ئاژەڵانێکی تردا، کە زۆربەیان نابنە نەخۆشی لە مرۆڤ تا حاڵەتێک روو نەدات کە بگوازرێتەوە بۆ ئێمە و تووشی نە خۆشی بین، بەڵام شەمشمە کوێرە سەرچاوەی هەموو کۆرۆنا ڤاێرۆسەکان ".

دکتۆر جەلال هەر وەها دەڵێت " تا ئێستا 6 ڤاێرسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە وە ئەمە هەوتمینیەتی کە پێی ئەڵێن COVD 19، ساڵی 2003 نەخۆشیەک هەبوو بە ناوی سار، ئەوەش بە هۆێ کۆرۆنا ڤاێرۆس بوو، لە هۆنگ کۆنگ، لە ئاسیاوە دەستیپێکرد وە لە 2004 بڵاو بوەوە، ئەوە وەرزی بوو و بەسەرچوو، وە لە ساڵی 2012 کۆرۆنا ڤاێرۆسێک هەبوو پێی ئەڵێن MERS کە لە وڵاتە خەلیجیەکان ( وڵاتانی کەنداو) دەستیپێکرد، کە لەو بڕوایەدا بوون لە خواردنی شیری حوشتر و تێکەڵاوبوون لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە لەویەوە دەستیپێکرد، رێژەی مردنی زۆر بوو 40% ،مەترسی زۆرتر بوو، سارز 20% بوو، بەڵام ئەم ڤاێرسە نویە کە بە COVD19 ناسراوە تەنها رێژەی مردنی 3% واتە زۆر کەمترە بە بەراوورد لەگەڵ ئەوانەی تردا".

President Donald Trump speaks about the coronavirus .
President Donald Trump speaks about the coronavirus .

دکتۆر جەلال دەشڵێت " کۆنیشانەکانی ئەم نەخۆشیە ئەوەیە تەوە، هەناسە تەنگی، هەر وەکو نیشانەکانی ئینفلاونزایە دەتوانی زوو پەرە بسێنێت و ئەو مرۆڤە بگوژێت، بەڵام ئینفلاونزا کۆمەڵە ڤاێرۆسێکی گەورەن و وەرزین دیت و دەڕوات و دەرمان دەرزیش بۆیان هەیە، وە بۆ کۆرۆناش لەوانەیە ئێستا 80% ڤاکسیۆنەکە vaccine دەرزی و کوتانەکە ئامادە بێت بەڵام ئەوەیە چۆن لەسەر ئاژەڵ تاقیبکرێتەوە و پاشان لەسەر مرۆڤ، لەوانەیە ساڵێک بخایەنێ، وە بۆ خۆپاراستن دەمامەک یان Mask زۆر گرنگە وە ئەو ماسکەی هاووڵاتیانی ئاسایی بە کاری دێنن جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ئێمە لە نەخۆشخانەکان دا بە کاری دێنین، گرنگی ماسک ئەوەیە ئەو کەسە ئیتر دەست نابا بە دەمی، بە لووتی، بە چاوی، چونکە ئەم ڤاێرۆسە ئەگەر دەستمان دابێت بە شتێکەوە ڤاێرۆسەکەی پێیەوە بێت، نەیدەین بە دەست و لووت و سەرمانەوە وە دەستمان بۆ 20 چرکە بە ئاو و سابون بیشورین، بە کارهێنانی دەسماڵ کاغەزی ( کلینیکس) بۆ ئەوەی لە کاتی پشمین ئەو ڤاێرۆسە بڵاو نەبێتەوە، وە کەسێکیش نەخۆشە نەرۆێ بۆ لای باشترە، خڕبونەوە کەمتر بێت، کۆنفرانس کەمتر بێت، بگرە نوێژ و پرسەش، ئەم شتانە هەرچی کەمتر بێت سوودی زۆرترە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:54 0:00


XS
SM
MD
LG