Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حەوت وڵاتی تری جیهاندا بڵاودەبێتەوە


ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حەوت وڵاتی تری جیهاندا بڵاو بۆتەوە و ئاڵۆزی لە بازارەکانی دراوی جیهانیدا دروست کردووە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاستی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە هەتا دێت زیاتر دەکات.

ڕۆژی هەینی مەکسیک، نایجیریا، نیوزیلاند، لیتوانیا، بەلەروس، ئازەربایجان و ئایسلاند یەکەم حاڵەتی نەخۆشییەکەیان تۆمارکرد.

هەتا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نزیکەی 60 وڵاتدا بڵاو بۆتەوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش چوارەم حاڵەتی لە نێو ئەو کەسانەدا تۆمارکرد کە بەهیچ شێوەیەک گەشتیان نەکردووەو پەیوەندیشیان بە کەسێکەوە نەبووە کە لە وڵاتێکی ترەوە گەڕابێتەوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی چەند تاقیکردنەوەیەکی تریش دەکەن. دواین حاڵەت لە ولایەتی واشنتن بووە. کاربەدەستان لە شاری ئۆریگن ڕایانگەیاند گومانیان کە کەسێکی تریش هەیە کە ڤایرۆسەکەی گرتبێت بەڵام هێشتا لەلایەن نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەر لە ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی کالیفۆرنیا دووهەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پشتڕاست کردەوە کە کەسێکی تەمەن 65 ساڵانی دانیشتوی باکوری کالیفۆرنیایە.

XS
SM
MD
LG