Accessibility links

وڵاتانی ئەوروپا هەوڵەکانیان بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەنەوە


وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە هەوڵەکانیان دەستپێکردەوە بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بە مەبەستی لەناوبردنی خواستەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی ناوکی. ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی 2018وە بە ئاستەم ماوەتەوە لەو کاتەوەی کە ئەمەریکا تیایدا کشایەوەو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

کاربەدەستانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ڤێننا دەستیان کرد بە کۆبونەوەیەک، ئەمەش یەکەم جارە لەوەتای پرۆسەیەکی مشتومڕلەسەریان دەستپێکرد لەسەر گوایە سەرپێچییەکانی ئێران کاتێک هەوڵی دابوو بڕوا بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت بگەڕێنەوە بۆ وتووێژەکان.

لایەنەکانی تری ڕێککەوتنەکە چین و ڕوسیاش بەشداری لەو وتووێژانە دەکەن کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ لە تویتێکدا دەڵێت هێشتاش دەرفەتێک هەیە " بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان بەر لەوەی زۆر درەنگ بێت."

لە دوایین ڕاگەیاندنیدا لە سەرەتای مانگی یەک تاران گوتی چیتر ڕەچاوی سنوورەکان ناکات لە ژمارەی سەنتەرفیوجەکانی کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردێن.

ئەمەش پێنجهەم هەنگاوی ئێران بوو بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕێککەوتنەکە و وای کرد ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا هەوڵ بدەن چارەسەرێک بۆ ئەم پرۆسە مشتومڕ لەسەرە بدۆزنەوە و چەندین جاریش شکستیان خواردووە.

دیپلۆماتێکی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، هیچ کاتێکی دیاری کراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دانەنراوە، و گوتیشی " هێشتا زۆر دوورین لە ئەنجامێکەوە".

دیپلۆماتەکە گوتوشیە " ئێمە هەمومان دەمانەوێت ڕێککوتنی ناوکی ئێران بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی پشکێنەران بتوانن کارەکانی خۆیان لە ئێراندا بکەن."

XS
SM
MD
LG