Accessibility links

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی داوای دادپەروەری بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەکات هەنگاوی خێرا بنێن بۆ ڕێگەگرتن لە "سەرکوتکردنی دڕندانە" لەلایەن هێزە ئاسایشەکانی ئێرایانەوە دژ بە خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت کە تاران و زیاتر لە 100 شار و شارۆچکەی ئێرانی لە کۆتایی ساڵی ڕابوردۆوە هەژاندووە.

کاربەدەستانی ئێران هەتا ئێستا نەیانتوانیوە هێزە ئاسایشیەکان بەرپرسیار بکەن لە بەرامبەر " بەکارهێنانی هێزی لەڕادەبەدەر و نایاسایی کوشندە" دژ بەو خۆپیشاندانانەی لە مانگی 11 ی ڕابوردوو دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەندی دەستیانپێکرد. خۆپێشاندانەکان پاشان بوون بە داواکاری سیاسی کاتێک خۆپێشاندەرانی گەنج و کرێکار داوای دەستلەکار کێشانەوەی مەلاکانیان لە رێبەرایەتیدا کرد.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، زیاتر لە سێ مانگ پاش ئەو خۆپیشاندانانە، هێشتاش کاربەدەستان ئاماری تەواوی کوژراوەکانیان لەو خۆپیشاندانانەدا ڕانەگەیاندووە.

مایکڵ پەیج جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەو ڕێکخراوەی کە بنکەکەی نیویۆرکە، دەڵێت " دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە شێوەیەکی بەبەرنامە دەیان ساڵە بەرهەڵستانیان سەرکوت دەکەن، و ئێستا ئەوان ڕووبەڕووی خۆپیشاندانی جەماوەریش بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژانە دەبنەوە".

پەیج دەڵێت " ئەو دەنگانەی لە جیهاندا خاوەنی پرنسیپن پێویستە پەیامێکی ئاشکرا بگەیەنن کە ئێران ناتوانێت کوشتنی خۆپیشاندەرانی بەسەردا تێپەڕێت."

ڕێکخراوەکە دەڵێت بە پێی وتووێژەکان لەگەڵ قوربانیان و گەواهیدەران، پێداچوونەوە بە وێنەکان و گرتە ڤیدیۆکانی خۆپیشاندەران و هەڵسەنگاندنی وێنە سەتەلایتییەکان زۆر بە توندی دەرکەوتووە کە هێزی چەکداری نایاسایی بەلایەنی کەم لە 3 شوێندا بەکارهاتووە لەو کاتانەیهێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر ئەو خۆپیشاندەرانەی کە ڕێگاو بانەکانیان گرتبوو و لە هەندێک حاڵەتیشدا بەردیان دەهاوێش و هەوڵیان دەدا باڵەخانە حکومییەکان بگرنە دەست.

گروپەکە دەڵێت بە پێی وتووێژەکان و هەندێک لە گرتە ڤیدیۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرکەوتووە لەو سێ شوێنەدا ئەو خەڵکەی لە خۆپیشاندانەکە هەڵدەهاتن تەقەیان لێ دەکرا. یەکێک لە حاڵەتەکان بە ڕوونی لە خۆپیشاندانەکەی تاراندا تۆمار کراوە.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی بەلایەنی کەم 304 کەس کوژراون و هەزارانی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستانی ئێران ئەو ئامارە بە " ناڕاست" لە قەڵەم دەدەن.

XS
SM
MD
LG