Accessibility links

پاپا فرانسیس هۆشیاری دەدا لە دۆزینەوەی چارەسەری ناڕەوایانە بۆ قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان


پاپا فرانسیس لە وتارێکدا ڕۆژی یەکشەممە هۆشیاری دا لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ناڕەوایانە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.

پاپا لە گەشتێکدایە لە شاری باری لە ئیتاڵیا بەمەبەستی جەغتکردنە سەر دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ وڵاتانی هاوسنووری دەریای ناوەڕاست. لەمیانەی وتارەکەیدا پاپا فرانسیس ئاماژەی دا بە چەندەها قەیران و شەڕ لە جیهاندا، لە نێوانیاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریکای باکوور.

پاپا وتیشی هێشتا کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان چارەسەرنەکراوە، ومەترسی هەیە لەوەی چارەسەری ناڕەوایانە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی نۆی.

شایانی باسە پلانی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشنیار دەکات ئیسرائیل تێکرای نیشتەجیی جووەکان بە درێژایی دۆڵی ئوردون بە خۆییەوە بلکێنیت، و فەلەستینییەکان تەنها ئۆتۆنۆمییەکی سنوورداریان لە هێندی ناوچە لە قەراغ ئۆرشەلیم قودسی پایتەختیان پێ بدرێت.

XS
SM
MD
LG