Accessibility links

ئێران: 8 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی یەکشەممە وتی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 8 کەس زیادیکردووە.

کیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی گوت لەئیستادا 43 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا پشڕاستکراوەتەوە.

جەهانپور گوتی 15 تووشبووی نۆی تۆمارکراون کە حەوتیان یان لە شاری قومن، چوار لە تاران، دووانیان لە پاریزگای گیلان ، یەکێک لە پارێزگای مەرکەزی، و هەروەهایەکیك لە شاری تەنیکابوون.

سەرەتا ڤایرۆسەکە لە شاری قوم لە ئێران سەری هەڵدا ، لەو شارەی کاربەدەستان دەڵێین گەشتیاران لە چینەوە بۆنەتە هۆی هاوردەکردنی ڤایرۆسەکە بۆ ناو وڵاتەکەیاندا.

ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا یەکەم حاڵەتی تووشبوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد.

عیراق و پاکستان کە هاوسنووری ئێرانن ، بۆ ڕیگەگرتن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیاندا ،دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ ئێراندا داخستووە لەوەتای ئەو ڤایرۆسەی تیا بڵاوبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG